42 خولەک پێش ئێستا 69 جار خوێنراوەتەوە

عێراق: نرخی نەوت و بەنزین و گازوایل لەسەر هاووڵاتییان زیاد ناكرێت

پەیام
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند ئاستی هەناردەكردنی نەوتی خاو گەیشتووەتە 3.6 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا و داهاتی بەرهەمە نەوتییەكانی دیكەش چوار ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە. جەختیش دەكاتەوە كە هیچ پلانێك بۆ زیادكردنی نرخی بەنزین و نەوتی سپی و گازوایل لە ئارادا نییە.

باسم محەمەد خزێر، وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوە كرد كە داهاتی مانگی تشرینی یەكەم گەیشتووەتە 8.8 ملیار دۆلار و وەزارەتەكەی سەركەوتوو بووە لە دابینكردنی پێداویستییەكانی ناوخۆ.

هاوكات، عێراق لە گفتوگۆدایە لەگەڵ ڕێكخراوی ئۆپێك بۆ زیادكردنی پشكی بەرهەمهێنان، هەروەها دانوستانیش لەگەڵ كۆمپانیا گەورەكانی ئەمریكا وەك ئێكسۆن مۆبیل و شیڤرۆن بەردەوامە بۆ وەبەرهێنان لە كێڵگە نەوتییەكاندا.

وەزیری نەوت جەختی لەوەش كردەوە كە هیچ پلانێك بۆ زیادكردنی نرخی بەنزین و نەوتی سپی و گازوایل لە ئارادا نییە و سووتەمەنی بە نرخە فەرمییەكان بە هاووڵاتییان دەفرۆشرێت.

وەزیری نەوت ڕایگەیاندووە ئەم هەنگاوانە بەشێكن لە ستراتیژی نوێی حكومەت بۆ بەهێزكردنی كەرتی وزە و زیادكردنی داهاتی گشتیی وڵات لە ڕێگەی پەرەپێدانی كێڵگە نەوتییەكان و ڕاكێشانی وەبەرهێنەری بیانیی پڕۆفیشناڵ.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 42 خولەک پێش ئێستا

    عێراق: نرخی نەوت و بەنزین و گازوایل لەسەر هاووڵاتییان زیاد ناكرێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق: سەرجەم ئەو كەسانەی لە بەهەدەردانی سامانی نیشتمانیدا تێوەگلاون لێپرسینەوەیان لێدەكرێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی كۆری ڕەوانەی عێراق دەكرێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    حەیدەر عەبودی: لە هەرێمەوە رۆژانە 200 هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاخ دەبرێت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاوێژكارێكی زەیدی: لەسەدا 70ی داهاتی دەروازە سنوورییەكان تاڵانییان تێدا دەكرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاوێژکارێکی زەیدی دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری نەوت ڕادەگەیەنێت و وەزارەتی نەوتیش ڕەتیدەکاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئاسیاسێڵ تەکنەلۆژیای نەوەی پێنجەم (جی ٥) ـی ڕاگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دەستەی پەیوەندییە گشتیەکانی عێراق: ١٨ سۆندەی بە قاچاخبردنی نەوت لە نەینەوا ئاشکرا کراون

سەرەتا