15 خولەک پێش ئێستا
78 جار خوێنراوەتەوە
شاندێكی پارتی بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی گەیشتە سلێمانی
پەیام
شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی
كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی دوو جێگەرەكەی سەرۆكی
حزبەكە بە سەردانێك گەیشتە سلێمانی و بڕیارە لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆ ببێتەوە.
کۆبوونەوەکە ئامادەکارییە بۆ دیالۆگی نیشتمانی کە بڕیارە ڕۆژی
سێشەممە لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لە بەغدا بەڕێوەبچێت.
دوای ئەو بڕیار و ڕێکارانەی کە عەلی زەیدی،
سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، سەبارەت بە
دەستبەسەرداگرتنی دەروازە سنوورییەکان و کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندن،
پارتی و یەكێتیش ڕەتیان كردەوە، ئەوەش گرژی و لێدوانی توندی لەنێوان سەرانی پارتی
و یەكێتی و حكومەتی عێراق لێكەوتەوە.
دوێنێش بۆ هێوركردنەوەی گرژییەكانی نێوان بەغدا و
هەولێر دوای بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری
دەستپێشخەریی گفتوگۆیەكی نیشتمانیی ڕاگەیاند بە بەشداریی و پارتی و یەكێتی كە
بڕیارە ڕۆژی سێشەممە 1ی 12ی 2026 بەڕێوەبچێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە