19 خولەک پێش ئێستا 12 جار خوێنراوەتەوە

ئەو ڕووداوە تێكدەرانەی دەدرێنە پاڵ ڕووسیا لە ئەورووپا 16% زیادیان كردووە

پەیام
بەپێی ڕاپۆرتێك، لە ئەورووپا ئەو ڕووداوە تێكدەرانانەی كە دەدرێنە پاڵ ڕووسیا ، 16% زیادیان كردووە.

ڕاپۆرتێكی پەیمانگای نێودەوڵەتی بۆ لێكۆڵینەوە ستراتیژییەكان ئاشكرای كرد، ئەو ڕووداوە تێكدەرانەی دەدرێنە پاڵ ڕووسیا لە ئەورووپا، لە ماوەی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردوو تا ئەیلولی ئەمساڵ بە ڕێژەی 16% زیادیان كردووە و ئەنجامدەرانی شارەزاتر شێوازی تەقینەوەی پێشكەوتوویان بەكار هێناوە، لەوانەش بۆمبی كاتژمێردار یان سیستەمی تەقاندنەوە لە دوورەوە.

هاوپەیمانانی ئۆكرانیا،  مۆسكۆ بە جێبەجێكردنی هەڵمەتێكی تێكدەرانە تۆمەتبار دەكەن بۆ لاوازكردنی پاڵپشتیی ئەورووپا بۆ كیێڤ، كە هێرشی درۆن و ئۆپەراسیۆنی ئەلیكترۆنی دەگرێتەوە، بەڵام ڕووسیا تۆمەتەكان ڕەت دەكاتەوە.

ڕاپۆرتەكە ڕوونی كردەوە، ئەڵمانیا و پۆڵەندا زۆرترین ئەگەری بەئامانجگرتنیان لەسەرە بەهۆی گرنگیی ژێرخان و تۆڕی گواستنەوە و خزمەتگوزاریی لۆجستییان لە گەیاندنی پێداویستییەكان بۆ ئۆكرانیا، هەروەها بەئامانجگرتنی ژێرخانی گرنگ، بەتایبەت گواستنەوە و پیشەسازیی سەربازی، زیاتر لە نیوەی ڕووداوەكانی نێوان تشرینی یەكەمی 2025 تا ئەیلوولی 2026ی پێك هێناوە.

ئاماژەشی بە ڕووداوەكەی مانگی ئابی فڕۆكەخانەی لایپزیگی ئەڵمانیا كردووە كە تێیدا درۆنێكی بۆمبڕێژكراو لە نزیك فڕۆكەیەكی بارهەڵگری ئۆكرانی دۆزرایەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 19 خولەک پێش ئێستا

    ئەو ڕووداوە تێكدەرانەی دەدرێنە پاڵ ڕووسیا لە ئەورووپا 16% زیادیان كردووە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    زێلێنسكی: پوتین بكوژە و ناكرێت بە هاوڕێی ترەمپ دابنرێت

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    زریانێكی بەهێز لە ئەمریكا كارەبای لەسەر 836 هەزار كەس بڕی

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: هەوڵ دەدەین دەرفەت بە ئێران بدەین ژیرانە ڕەفتار بكات

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەركردەكانی یەكێتیی ئەوروپا لەسەر بودجەو هاوكاریی ئۆكرانیا ڕێكنەكەوتن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جارید كوشنه‌ر: پێویسته‌ ئیسرائیل ده‌ستبه‌رداری عه‌قڵییه‌تی جه‌نگ بێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    حەیدەر عەبوودی: هێز بەرەو هەرێم جوڵەی پێناکرێت و مووچەش گەرەنتیکراوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئاژانسێكی ئه‌مریكی: ئه‌مریكا به‌ نیازی به‌ئامانجگرتنی سه‌ركرده‌ ئێرانییه‌كانه‌

سەرەتا