18 خولەک پێش ئێستا
54 جار خوێنراوەتەوە
واشنتۆن: كۆنترۆڵی گەرووی هورمز دەكەین و ئێران هێزی دەریایی نەماوە
پەیام
ئەمریكا جەخت لە كۆنتڕۆڵكردنی
گەرووی هورمز دەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێـت: ئێران هێزی دەریایی كارای نەماوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، فەرماندەیی
ناوەندیی ئەمریكا (سێنتكۆم) لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆرمی ئێكس ڕایگەیاند: هێزەكانی
ئەمریكا و هاوبەشە ناوچەییەكانیان كۆنترۆڵی گەرووی هورمز دەكەن و ئێران هێزێكی دەریایی
كارای نەماوە.
سێنتكۆم ئاماژەی بە سەركەوتنی
هەوڵەكان بۆ گەڕاندنەوەی ئازادیی دەریاوانی كرد و ئاشكرای كرد "هەزاران كەشتی
و ملیاران بەرمیل نەوت بە سەلامەتی و پاراستنی ئەمریكا بە گەرووەكەدا تێپەڕیون".
سێنتكۆم ئەو بانگەشەیەشی
ڕەت كردەوە كە هێزەكانیان دوو نەوتهەڵگری ئێرانییان گرتبێت و هێزی دەریایی سوپای
پاسداران وەریگرتبنەوە.
هاوكات هێرشكردنە سەر كەشتیی
فڕۆكەهەڵگری ئەبراهام لینكۆڵن و داوای هاوكاری لە وڵاتانی ناوچەكە بۆ چۆڵكردنی تیمەكەی
ڕەت كردەوە و ڕایگەیاند: كەشتییەكە و گرووپە جەنگییەكەی ئەركە سەربازییەكەیان بە سەركەوتوویی
تەواو كردووە و بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە ئەمریكا.
لە كۆتاییدا، فەرماندەیی
ناوەندیی ئەمریكا ئەو دەنگۆیانەشی ڕەت كردەوە كە دەڵێن: واشنتۆن باجی تێپەڕبوونی بەسەر
كەشتییەكانی گەرووی هورمزدا سەپاندووە و جەختی كردەوە ئەو زانیارییانە هیچ بنەمایەكی
ڕاستییان نییە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە