23 خولەک پێش ئێستا
61 جار خوێنراوەتەوە
قەبارەی بازاڕی جیهانیی حەڵاڵ بۆ 12 تریلیۆن دۆلار بەرز دەبێتەوە
پەیام
بەپێی پێشبینییەكان، قەبارەی
بازاڕی جیهانیی حەڵاڵ بە كەرتی داراییشەوە لە چوار تا پێنج ساڵی داهاتوودا بۆ 12
تریلیۆن دۆلار بەرز دەبێتەوە.
ئەمرە ئەتە، جێگری سەرۆكی
ئەنجوومەنی لوتكەی جیهانیی حەڵاڵ، ڕایگەیاند: قەبارەی ئێستای ئەم بازاڕە لە نێوان
9 تا 10 تریلیۆن دۆلاردا خەمڵێنراوە و چاوەڕوان دەكرێت لە چوار تا پێنج ساڵی
داهاتوودا بۆ 12 ترلیۆن دۆلار بەرز ببێتەوە.
ئەتە ڕایشیگەیاند: لە یەكەم
لوتكەدا قەبارەی ئەم بازاڕە تەنیا دوو ترلیۆن بوو، ئێستا بۆ نۆ تا 10 بەرز بووەتەوە.
ئەم لێدوانەی (ئەمرە ئەتە)
هاوكات لەگەڵ كۆتاییهاتنی دوازدەهەمین خولی لوتكەی جیهانیی حەڵاڵ و پێشانگای نێودەوڵەتیی
بازرگانی «حەڵاڵ ئێكسپۆ» لە شاری ئیستانبوڵدا هات.
ئەتە ئاماژەی بەوەش كرد
"لوتكە و پێشانگەكە نزیكەی 50 هەزار سەردانكەر و 10 هەزار بەشداربوویان لە
شاندەكانی نزیكەی 110 وڵات و 500 كۆمپانیای نێودەوڵەتی ڕاكێشاوە".
ئەو ڕایشیگەیاند: لە یەكەم
ڕۆژی چالاكییەكاندا پێنج ڕێككەوتنی هاوكاری بە ئامانجی بەهێزكردنی هاوبەشییە
بازرگانییەكان، فراوانكردنی تۆڕەكانی دابینكردن و گەیشتن بە بازاڕی نوێ، واژوو
كراون.
بەپێی زانیارییەكان، كەرتی
خواردن لە گرنگترین كەرتەكانی بازاڕی جیهانیی حەڵاڵە و ڕێژەی 16%ی كۆی گشتیی پیشەسازیی
خواردنی جیهان پێك دەهێنێت و بەگشتییش گەشەی ئەم بازاڕە بەهۆی خواستی زۆری وڵاتانی
ئیسلامی و نائیسلامییەوەیە بووەتە هێزێكی بازرگانیی جیهانی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە