23 خولەک پێش ئێستا
58 جار خوێنراوەتەوە
سەدر پشتگیری ڕووبەڕووبوونەوەی قاچاخچێتیی نەوت لە سەرتاسەری عێراق دەكات
پەیام
لە دواین پێشهاتەكانی تایبەت
بە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و قاچاخچێتیی نەوت، ڕێبەری ڕەوتی سەدر بانگەوازی ئەنجامدانی
نوێژی هەینی یەكگرتوو لە سەرتاسەری عێراق دەكات.
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی
سەدر بانگەوازی ئەنجامدانی نوێژی هەینی یەكگرتوو لە هەینی داهاتوو لەژێر ناوی (خۆشەویستیی
نیشتمان لە ئایینەوەیە)، لە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدادی پایتەختی و سەرجەم پارێزگاكان
دەكات.
لە ڕاگەیەنراوێكدا لەوبارەوە،
موقتەدا سەدر داوا لە لایەنگرانی دەكات بكەونە خۆ بۆ زیندووكردنەوەی دروشمی نوێژی
هەینی لەپێناو خۆشەویستی وڵاتەكەتان و تەواوكردن و پشتگیریی پڕۆژەی چاكسازی تا بەرهەمەكەی
ببینین.
سەدر ڕایشیگەیاند:
چاكسازی بەرز بێت و گەندەڵی و گەندەڵكاران لەنێو بچن لە هەر بستە خاكێكی وڵات لە
باكوورییەوە بۆ باشوور و لە ڕۆژهەڵاتیەوە بۆ ڕۆژاوا.
لە ڕاگەیەنراوەكەیدا، ڕێبەری
ڕەوتی سەدر هیوای مانەوەی عێراقی بە پارێزراوی لە هەر داگیركارییەك و هەر میلیشیایەك
و هەر گەندەڵ و گەندەڵكارییەكیش خواست.
داواكارییەكەی ڕێبەری ڕەوتی
سەدر دوای بڕیارەكانی سەرۆكوەزیرانی عێراق و لەسەركارلادانی ژمارەیەك لە بەرپرسانی
ئەمنی و كارگێڕی، هەروەها بڕیارەكانی تایبەت بە ڕادەستكردنی خاڵە سنوورییەكانی هەرێمی
كوردستان و بەڕێوەبردنی كێڵگە نەوتییەكانی كە لە ڕووی ئەمنییەوە لەژێر دەسەڵاتی
حكوومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان، دێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە