54 خولەک پێش ئێستا
101 جار خوێنراوەتەوە
ئیسرائیل دوایین كوڕی خەلیل حەییەی لە غەززە كردە ئامانج
پەیام
لە هێرشێكی درۆنیی ئیسرائیلدا
لە غەززە، دوایین كوڕی خەلیل حەیە كرایە ئامانج.
سەرچاوەیەكی تایبەت بە
«سكای نیوز عەرەبی»ی ڕاگەیاندووە، بەرەبەیانی ڕۆژی یەكشەممە هێرشێكی ئیسرائیلی لە
گەڕەكی ڕیمال لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی خۆكوژەوە شوقەیەكی باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوونی
كردووەتە ئامانج كە مەبەست لێی كوڕەكەی خەلیل حەیە، سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەی
حەماس بووە.
سەرچاوەكە ئاشكرای كرد،
هێرشەكە بووەتە هۆی برینداربوونی شەش فەلەستینی بە برینی جیاواز و چارەنووسی كوڕەكەی
حەیە هێشتا نادیارە، كە دوایین كوڕیەتی دوای ئەوەی هەموو كوڕەكانی دیكەی لە هێرشەكانی
پێشووی ئیسرائیلدا كوژراون.
لای خۆیەوە ئاژانسی هەواڵی
فەلەستینیی «وەفا» بڵاوی كردەوە، ڕۆژی هەینی لە بۆردومانێكی سوپای ئیسرائیلدا لە جەبالیای
باكووری كەرتی غەززە گەنجێك كوژراوە و یەكێكی دیكە بریندار بووە، هەروەها بەهۆی بۆردومانی
شوقەیەكی باڵەخانەیەك لە ڕیمالی ڕۆژئاوای شاری غەززە ژمارەیەك هاووڵاتی، بە ژن و
منداڵەوە، بریندار بوون.
هاوكات، بەپێی زانیارییەكان،
فەلەستینییەك لە هێرشێكی ئیسرائیلیدا بۆ سەر دەوروبەری نەخۆشخانەی بەریتانی لە مەواسی
خان یونس لە باشووری غەززە كوژراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە