09/06/2025 267 جار خوێنراوەتەوە

ماوەی 84 ڕۆژە ئاگربەستی غەززە پیشێل دەكرێت

پەیام 

ماوەی 84 ڕۆژە ئاگربەستی غەززە پیشێل دەكرێت و ئەمڕۆش دەیان فەڵەستینی دیكە لە ناوچەی وەرگرتنی هاوكارییەكان شەهید و بریندار بوون.

ئەمڕۆ سوپای زایۆنی هاوشێوەی 20 مانگی جەنگی سەر غەززە لە بۆرجومان و كۆمەڵكوژییەكانی بەردەوام بوو و ناوچە جیاوازەكانی بۆردومان كردەوە و بەپێی زانیارییە مەیدانییەكانیش لە بەرەبەیانی دوێنێوە 44 كەس شەهید بوون و لە بەرەیانی ئەمڕۆیشەوە 13 فەڵەستینی شەهید بوون.

لەو چوارچێوەیەدا سوپای زایۆنی بۆردومانی نزیك ناوچەی دابەشكردنی هاوكاریەكانی لە نتساریم لە ناوەڕاستی كەرتی غەززە كرد و بەهۆیەوە 28 كەس بریندار بوون.

هاوكات لە بۆردومانێكی نزیك ناوچەی دابەشكردنی هاوكارییەكان لە ڕەفەحی باشووری كەرتەكەیش هەشت فەڵەستینی شەهید بوون.

بەمەیش ئاماری قوربانیانی ئەو ناوچانەی كە هاوكارییە مرۆییەكانی لەلایەن ئەمریكاوە لێ دابەش دەكرێت بۆ زیاتر لە 850 شەهید و بریندار بەرز بووەتەوە و ژمارەیەكیش هێشتا بێسەروشوێنە، ئەوەش تەنیا لە 27ی ئادارەوە كە ئەركەكە لە ئاژانسی ئۆنروای سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكانەوە بە پاساوی جۆراوجۆر وەرگیراوەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    كوه‌یت.. منداڵێك به‌هۆی پاشماوه‌ی مووشه‌ك و درۆنی ئێرانی گیانی له‌ده‌ست دا

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێنج ڕۆژه‌ جه‌نگ به‌رده‌وامه‌ و مه‌ترسیی فراوانبوونی هه‌یه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئامانجه‌ ستراتیژییه‌كانی جه‌نگی سه‌ر ئێران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: گه‌شت بۆ عێراق و وڵاتانی كه‌نداو مه‌كه‌ن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسپانیا داوای كردووه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا بنكه‌كانی چۆڵ بكه‌ن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا داوا له‌ كارمه‌ندانی ده‌كات ئه‌م وڵاتانه‌ جێبهێڵن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بنكه‌ی ئه‌تۆمیی نه‌ته‌نز له‌ ئێران بۆردومان كرایه‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دۆناڵد ترەمپ: دوور نییە هێزی زەمینی بۆ ئێران ڕەوانە بكەم

سەرەتا