10/06/2025 191 جار خوێنراوەتەوە

ڕووسیا و ئۆكرانیا دیله‌كانی خوار ته‌مه‌ن 25 ساڵیان ئاڵوگۆڕكرد

په‌یام

بە پێی ئاکامی دانوستانەکانی ئیستانبوڵ لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیادا، دیلەکانی ژێر ٢٥ ساڵ ئاڵوگۆڕیان پێکرا.
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا بڵاوی کردەوە، وەک پێویستییەک لە ئاکامی دانوستانەکانی ئیستانبوڵ، سەربازە دیلەکانی ژێر تەمەن ٢٥ ساڵ لە  ئۆکرانیا وەرگیرانەوە.
وەزارەتەکە ڕاشیگەیاندووە کە بە نزیکەی هەمان ئەو ژمارەیەی سەربازەکانی خۆیان، ئەوەندە سەربازە دیلەی ژێر ٢٥ ساڵیان ڕادەستی دەسەڵاتدارانی کیێڤ کردووەتەوە.
ڕاشگەیاندراوە کە هەموو سەربازە ڕووسییەکان دوای وەرگرتنەوەیان، ڕەوانەی پشکنینی پزیشکی کراون.
لەبارەی ژمارەی ئەو سەربازانەی کە ئاڵوگۆڕیان پێکراوە، هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.
هەر لەم بارەیەوە سەرۆکی  ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە سەربازە ئۆکراینییەکانیان لە ڕووسیا وەرگرتووەتەوە و باسی لەوەش کردووە کە لە هەوڵدادەبن بۆ ئەوەی هەموو دیلە  ئۆکرانیا بگەڕێننەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ڕووسیاوه‌ داوا له‌ نزیكه‌ی دوو ملیۆن كه‌س كراوه‌ ناوچه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای بوومه‌له‌رزه‌ به‌هێزه‌كه‌؛ چه‌ندین پاشله‌رزه‌ی به‌هێز له‌ ناوچه‌ كه‌ناراوییه‌كانی ڕووسیا تۆماركران

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاش بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ڕووسیا تسۆنامی ڕوویداوه‌ و له‌ چه‌ندین وڵات ئاگاداری بڵاوكراوه‌ته‌وه‌

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ڕووسیاوه‌ باری نائاسایی ڕاگه‌یه‌نرا

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    بومه‌له‌رزه‌یه‌كی زۆر به‌هێز له‌ كه‌ناراوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ڕووسیا ڕوویدا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مسوڵمان نه‌بووه‌؛ "پۆلیسی ئه‌مریكا ده‌ڵێت ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ی نیویۆرك نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌بووه‌"

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نیویۆرك.. كۆنفڕانسی چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌تی ده‌ستی پێ كرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: لەگەڵ یەكێتی ئەورووپا گەیشتوونەتە ڕێككەوتنێكی نوێی بازرگانی

سەرەتا