06/09/2025 434 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆكی ئەمریكا بە فەرمی ناوی "وەزارەتی بەرگری"ی بۆ "وەزارەتی جەنگ" گۆڕی

پەیام 

دۆناڵد ترەمپ بە فەرمی ناوی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكای بۆ وەزارەتی جەنگ گۆڕی و داوای لە كۆنگرێس كرد ڕێكاری پێویست بگرێتە بەر.

شەوی ڕابردوو سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا فەرمانێكی سەرۆكایەتیی واژوو كرد بۆ گۆڕینی ناوی وەزارەتی بەرگری )ناسراو بە پنتاگۆن( بۆ وەزارەتی جەنگ، ڕاشیگەیاند: هەنگاوی نوێمان بۆ دووبارە داڕشتنەوەی پەیكەری وەزارەتەكە گرتووەتە بەر.

ترەمپ ڕأشیگەیاند: فەرمانەكەی واژوو كردووە و داوا لە كۆنگرێسی ئەمریكا دەكەین بۆ ئەوەی ڕێكاری یاسایی پێویست بۆ ناوگۆڕینەكە و جێبەجێكردنی بڕیارەكە بگرێتە بەر.

دوای ترەمپیش، بیت هیگیس، وەزیری بەرگریی ئەمریكا بە ڕۆژنامەوانانی وت: لەمەودوا وەك وەزیری جەنگ بۆتان دەدوێم. وتیشی: بابەتەكە تەنیا ناوگۆڕین نییە، بەڵكو زیندووكرنەوەی كەلتوری جەنگاوەرییە.

ڕاستەوخۆ دوای چەند خولەكێك لە واژووكردنی بڕیارەكە فەرمانبەرانی پنتاگۆن دەستیان بە گۆڕینی ناوی وەزارەتەكە لەناو نووسینگە و بارەگای سەرەكیی سوپای ئەمریكادا بۆ وەزارەتی جەنگ گۆڕی.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا "پنتاگۆن" تا ساڵی 1947 بەناوی وەزارەتی جەنگەوە ناسرابوو، بەڵام كۆنگرێس لەدوای جەنگی جیهانیی دووەم و سەركەوتنی ئەمریكاوە سوپا و هێزەدەریایی و ئاسمانییەكانی یەك خست و ناوی نا وەزارەتی بەرگری. دۆناڵد ترەمپیش ڕایگەیاند: نامەوێ تەنیا لە سەنگەری بەرگرییدا بم، بەڵكو دەمەوێت هێرشبەریش بم، ئەمە بۆ ئێستای جیهان گونجاوترە!

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 57 خولەک پێش ئێستا

    هەواڵگریی ئەمریکا: ئێران هەوڵی تیرۆركردنی بەرپرسان و دیپلۆماتکارانی ئەمریکی دەدات

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەڕەنسا خۆی بۆ گەورەترین خۆپیشاندان بە ناوی "شەممەی تووڕەیی" ئامادە دەكات

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە سێ مانگدا بە گەرما 50 هەزار كەس لە ئەورووپا گیانیانلەدەستداوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: مافی ئەوەم هەیە بۆ جاری سێیەم خۆم كاندید بكەمەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ داوا دەكات سنوورداركردنی خێرایی ستارلینك لەسەر ئۆكرانیا ڕابگیرێت

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    چین.. بەهۆی بوومەلەرزەیەكەوە 16 كەس گیانیانلەدەستدا و 65ی دیكەش برینداربوون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆشكی سپی: پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان هێرش ناكه‌ینه‌ سه‌ر ئێران

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: به‌زووی جه‌نگ كۆتایی دێت و نرخی نه‌وت داده‌به‌زێت

سەرەتا