29/09/2025 437 جار خوێنراوەتەوە

ڕاوێژكارێكی سوودانی: حكومەت دەیەوێت داهاتی نانەوتی بگەیەنێتە لەسەدا 20

پەیام 

ڕاوێژكارێكی سوودانی ڕایدەگەیەنێت حكومەت پلانی هەیە بۆ بەرزكردنەوەی داهاتی نانەوتی بۆ ڕێژەی لەسەدا 20ی كۆی داهاتەكان.

حەموودی لامی، ڕاوێژكاری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری پیشەسازی و گەشەپێدان و كەرتی تایبەت ڕایگەیاند، لە 15 ڕۆژی داهاتوودا پێگەیەكی نوێ بۆ دروستكردنی پرۆژەی پیشەسازی دروست دەكرێت، كە لەڕێگەیەوە دەتوانرێت لەماوەی تەنیا 15 ڕۆژدا مۆڵەتی دروستكردنی پرۆژەی پیشەسازی تەواو بكرێت كە پێشتر دوو بۆ سێ ساڵ پێ دەچوو.

حەموودی لامی دەڵێت: قەبارەی وەبەرهێنان تا ئێستا گەیشتووەتە 102 ملیار دۆلار، ئامانجی حكومەتی عێراقیش ئەوەیە تا ساڵی 2030 لەڕێی پرۆژەی گەشەپێدانەوە كۆی وەبەرهێنان بگەیەنێـتە 450 ملیار دۆلار.

ئەو ڕاوێژكارەی سوودانی ئاماژەی بەوەش داوە، زۆرینەی وەبەرهێنانی كەرتی تایبەت لە دەرەوەی عێراق دەكرێن یان لە بانكەكاندا بلۆك كراون، هەر بۆیە تا ئێستاش وەبەرهێنانی پێویست لە پیشەسازیدا نەكراوە كە پێویستی بە چوار یان پێنج ساڵە بۆ ئەوەی بگاتە بەرهەمهێنان، سێ ساڵیشی پێویستە بۆ ئەوەی بگاتە قازانج. حكومەت لە ڕێگەی هاندانی دروستكردنی پرۆژەی پیشەسازییەوە دەیەوێت قەبارەی داهاتی نانەوتی بگەیەنێـە لەسەدا 20.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 24 خولەک پێش ئێستا

    عێراق 10 ملیۆن بەرمیل نەوتی بە داشكاندنی گەورە و بە 28 دۆلار فرۆشتووە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    زەیدی داوا لە توركیا دەكات كڕینی نەوتی قاچاخی هەرێم ڕابگرێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    سبەی دادگای فیدڕاڵی لەسەر چارەنووسی پەرلەمان و دەسەڵاتەكانی حكوومەتی هەرێم كۆدەبێتەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌غدا.. خۆپیشانده‌رانی تشرین داوای دادگایی بكوژی خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    هه‌نارده‌ و داهاتی نه‌وتی عێراق نزیكه‌ له‌ ئاستی پێش جه‌نگ

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە میسان خۆپیشاندەران دژی داخستنی دەروازەی شەیب ڕێگەی کۆمپانیا نەوتییەکانیان داخست

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    باڵیۆزخانەی ئەمریکا: حکوومەتی عێراق ناتوانێ ئاسایشی هاووڵاتیانی ئەمریکی بپارێزێت

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    موقاوەمەی ئیسلامیی عێراق: 171 پێشێلكاریی لە ئاسمانی عێراق تۆماركراون

سەرەتا