04/10/2025 421 جار خوێنراوەتەوە

ئیسرائیل پیلانی داگیركردنی شاری غـ.ەززەی ڕاگرت

پەیام 

دوای وەڵامەكەی بزووتنەوەی حەماس بۆ پەسەندكردنی پلانەكەی ترەمپ، قەوارەی زایۆنی پیلانی داگیركردنی شاری غەززەی ڕاگرت.

بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆكوەزیرانی قەوارەی زایۆنی، سوپاكەی راسپارد پرۆسەی داگیركاری شاری غەززە ڕابگرن، ئەمەش دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا داوای ئاگربەستی دەستبەجێی كرد.

بەپێی میدیاكانی ئەمریكا و قەوارەی زایۆنی، سەركردایەتیی سیاسی، سوپای زایۆنی ئاگاداركردووەتەوە، كە هێرشەكان لە غەززە كەم بكەنەوە و بگۆڕدرێن بۆ دۆخی بەرگری.

ئەم بڕیارەی قەوارەی زایۆنی وەكو ئامادەكارییەكە بۆ دەستبەجێ جێبەجێكردنی قۆناغی یەكەمی پلانەكەی ترەمپ لە غەززە كە ئازادكردنی سەرجەم زیندانییەكان لەخۆ دەگرێت.

ئەمەش لە كاتێكدایە، شەوی ڕابردوو دوای ئەوەی بزووتنەوەی حەماس بەشێوەیەكی مەبدەئی پلانەكەی ترەمپی پەسەند كرد بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ لە غەززە و ئازادكردنی سەرجەم دیلەكان، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند: پێویستە ئیسرائیل دەستبەجێ بۆردومانی غەززە ڕابگرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەمارۆی دەریایی ئەمریكا 25 ملیار دۆلار زیانی لە ئێران داوە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەوەیەكگرتووەكان: منداڵانی غەززە ڕووبەڕووی توندوتیژی و فشاری دەروونیی سەخت بوونەتەوە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەمێنینەوە، بەڵام زامنی ئاسایشیان ناكەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سعودیە زنجیرەیەک هێرشی نوێی کردە سەر حووسییەکان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ هه‌وڵ و فشاری به‌رده‌وام بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جه‌نگ هه‌یه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا سەرقاڵی دوورخستنەوەی سەربازەکانی و کەمکردنەوەی دیبلۆماتکارەکانیەتی لە ناوچەکەدا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: دانوستان لەگەڵ ئێراندا ناکەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: سێ کەشتی نەوتهەڵگر بەر مینی دەریایی کەوتوون

سەرەتا