13/04/2026 397 جار خوێنراوەتەوە

فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا هه‌وڵێكی دیبلۆماسییان بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز ده‌ست پێ كردووه‌


پاریس و لەندەن ئامادەکاری بۆ پێکهێنانی نێردەیەکی ئاشتیخواز دەکەن بە مەبەستی کردنەوەی گەرووی هورمز، لە کاتێکدا سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا جەخت لە دوورکەوتنەوەی وڵاتەکەی لە هەر جەنگێک له‌ دژی ئێران دەکاتەوە. 
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بەریتانیا، کۆنفرانسێک بۆ ئەو وڵاتانە ڕێکدەخەن کە ئارەزووی بەشداریکردنیان لە نێردەیەکی فرەنەتەوەیی و ئاشتیخوازدا هەیە. ئامانجی سەرەکی ئەم نێردەیەش گەڕاندنەوەی ئازادیی هاتوچۆی دەریایییە لە گەرووی هورمز. 
ماکرۆن ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم ئەرکە سەربازییە "تەنیا ڕەهەندێکی بەرگری" دەبێت و هەر کاتێک بارودۆخەکە ڕێگەی دا، دەستبەجێ هێزەکان لە ناوچەکەدا جێگیر دەکرێن. ئەم هەنگاوەی فەرەنسا دوای تێکچوونی باری ئاسایشی ڕێڕەوە ئاوییەکانی ناوچەکە دێت. 
لەلایەکی دیکەوە، کیر ستارمر سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، هەڵوێستی وڵاتەکەی ڕوونکردەوە و ڕایگەیاند لەژێر هیچ فشارێکدا ڕێگە نادەن وڵاتەکەیان پەلکێشی ناو جەنگ لەگەڵ ئێراندا بکرێت. ئاماژەی بەوەش کرد، وەک چۆن دژی کۆنتڕۆڵکردنی گەرووی هورمزن، بە هەمان شێوەش بەشدار نابن لەو گەمارۆیەی ئەمریکا بەسەر گەرووەکەدا سەپاندوویەتی، چونکە ئەوە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی وزە لە جیهاندا. 
ستارمر جەختی لەوە کردەوە کە تەواوی هەوڵە سیاسی، دیپلۆماسی و سەربازییەکانیان بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز تەرخان کردووە. هەروەها ئاماژەی پێ کرد کە لە کۆبوونەوەکانی هەفتەی ڕابردوودا لەگەڵ وڵاتانی کەنداو، ئەو وڵاتانە بە ڕاشکاوی داوای گەڕاندنەوەی ئازادیی گەشتیاریی دەریایییان لە ناوچەکەدا کردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    گروسی: هەشت مانگە نەمانتوانیوە پشكنین بۆ یۆرانیۆمی ئێران بكەین

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    پوتین: هیچ مانایەك لە كۆبوونەوە لەگەڵ زیلینسكیدا نابینم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێنج ئازەربایجانی لە هێرشێكی درۆنی ئۆكرانیا لە دەریای ئازۆڤ كوژران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیدارەی ترەمپ تاووتوێ لێخۆشبوون بۆ سزاكانی كڕینی نەوتی ڕووسیا دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ و ململانێكان ملیۆنان كەسیان لە جیهاندا ڕووبەڕووی برسییەتی كردووەتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ورووپا.. داوای به‌ ئه‌ندامبوونی كه‌نه‌دا و وڵاتانی به‌لقان له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ده‌كرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کۆشکی سپی: دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە تەواوی وێران کراون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا بڕیاری سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی ترەمپی بۆ شەڕی ئێران پەسەند کرد

سەرەتا