21/04/2026 314 جار خوێنراوەتەوە

سه‌رۆكی ئۆكرانیا: جه‌نگی ئێران له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ڕووسیایه‌


سەرۆکی ئۆکرانیا، هۆشداریی توند دەدات کە جەنگ دژی ئێران خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ڕووسیا دەکات و توانای بەرگریی وڵاتەکەی لاواز دەکات. 
سەرۆکی ئۆکرانیا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە دوێنێ بڵاو کرایەوە، ڕەخنەی توندی لە نێردراوەکانی دۆناڵد ترەمپ گرت و جەختی کردەوە، ئەگەر نوێنەرەکانى ترەمپ بچن بۆ مۆسکۆ و نەیەن بۆ کیێڤ، ئەوە بێڕێزییە. زێلینسکی جەختی کردەوە ئەوەی بۆ ئەو گرنگە ئەنجامی گفتوگۆکانە نەک شوێنەکەی، بەڵام پشتگوێخستنی ئۆکرانیا لەم کاتە هەستیارەدا نیشانەیەکی باش نییە. 
سەبارەت بە داواکارییەکانی ڕووسیا، زێلینسکی پاشەکشەی سوپای ئۆکرانیای لە ناوچەکانی لوگانسک و دۆنێتسک ڕەت کردەوە و ڕایگەیاند: سوپاى ئۆکرانیا ناکشێتەوە چونکە چۆڵکردنی هێڵەکانى بەرگری، ورەی سوپا دەڕووخێنێت و ئۆکرانیا لە بەرانبەر هێرشەکانی دوژمندا بە تەواوی بێدەسەڵات دەکات. 
زێلینسکی جەختی لەوەش کردەوە کە جەنگ لە ئێران دەبێتە هۆی هەڵلووشینی یەدەگی وزەی ئەوروپا و لاوازکردنی هاوپەیمانەکان هەروەها واشنتن لە هاوکاریکردنی ئۆکرانیا و دابینکردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی سارد دەکاتەوە. ڕاشیگەیاند: ئەمریکا نابێت تەنیا سەرنجی لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێت، چونکە جەنگی ئێران ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی بەهێزبوونی مۆسکۆ و لاوازبوونی کیێڤ، هەروەها شەڕ لە ئۆکرانیا درێژ دەکاتەوە، ئەمەش مەترسییە بۆ سەر تەواوی کیشوەری ئەورووپا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    گروسی: هەشت مانگە نەمانتوانیوە پشكنین بۆ یۆرانیۆمی ئێران بكەین

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    پوتین: هیچ مانایەك لە كۆبوونەوە لەگەڵ زیلینسكیدا نابینم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێنج ئازەربایجانی لە هێرشێكی درۆنی ئۆكرانیا لە دەریای ئازۆڤ كوژران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیدارەی ترەمپ تاووتوێ لێخۆشبوون بۆ سزاكانی كڕینی نەوتی ڕووسیا دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ و ململانێكان ملیۆنان كەسیان لە جیهاندا ڕووبەڕووی برسییەتی كردووەتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ورووپا.. داوای به‌ ئه‌ندامبوونی كه‌نه‌دا و وڵاتانی به‌لقان له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ده‌كرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کۆشکی سپی: دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە تەواوی وێران کراون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا بڕیاری سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی ترەمپی بۆ شەڕی ئێران پەسەند کرد

سەرەتا