05/05/2026 330 جار خوێنراوەتەوە

واشنتۆن بانگەشەی تێکشکاندنی شەش بەلەمی جەنگیی تاران دەکات

بەهۆی هێرشێکی هێزە ئەمریکییەکان بۆ سەر چەند بەلەمێک لە نزیک گەرووی هورمز، پێنج هاووڵاتیی مەدەنی ئێرانی گیانیان لەدەست دا، ئەمەش لە کاتێکدایە واشنتۆن بانگەشەی تێکشکاندنی شەش بەلەمی جەنگیی تاران دەکات. 
تەلەڤیزیۆنی فەرمیی ئێران لە زاری فەرماندەیەکی سەربازییەوە ڕایگەیاند، هێزە ئەمریکییەکان هێرشیان کردووەتە سەر دوو بەلەمی بچووکی مەدەنی کە کاڵایان لە وڵاتی عومانەوە بۆ ئێران دەگواستەوە، ئەو بەرپرسە جەختی کردەوە ئەو بەلەمانە هیچ پەیوەندییەکیان بە سوپای پاسدارانەوە نەبووە و تەنیا بۆ مەبەستی بازرگانی بەکارهێنراون و مەدەنی بوون، بەهۆی بۆردومانەکەی ئەمریکاشەوە پێنج کەس کە لە ناو بەلەمەکاندا بوون، گیانیان لەدەستداوە. 
ئەو زانیاریانە دوای ئەوە دێت، دوێنێ سوپای ئەمریکا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایانگەیاند کە هێزە دەریاییەکانیان شەش بەلەمی بچووکی ئێرانییان نوقم کردووە کە خەریکی هێرشکردن بوون بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمزدا، ئێران هەواڵەکەى ڕەت کردەوە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: ئێران بە درۆن هێرشی كردە سەر كەشتییەكانی گەرووی هورمز

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    عومان ڕێڕەوێكی دەریایی كاتی لە گەرووی هورمز دەكاتەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاوارەكانی لوبنان بۆ سەر ماڵە وێرانبووەكانیان دەگەڕێنەوە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێكخراوی فاو: كەرتی كشتوكاڵی غـ.ەززە ملیارێك و 460 ملیۆن دۆلار زیانی بەركەوتووە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەعیم قاسم: پڕۆژەی ئیسرائیلیمان تێكشكاند و ئامانجمان ڕزگاركردنی فەڵەستینە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەنیاهۆ: سوپاى ئیسرائیل لە باشوورى لوبنان ناکشێتەوە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران زیانێكی زۆری بە بنكەی دەریایی ئەمریكا لە بەحرەین گەیاندووە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بەبێ هەماهەنگى تێپەڕبوونی سەلامەت لە گەرووی هورمز نایەتەدى

سەرەتا