07/05/2026 245 جار خوێنراوەتەوە

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: واشنتن هێڵی سوری هه‌یه‌ و داوای ماده‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران ده‌كات


وەزارەتی دەرەوەی پاکستان پێشوازی لە ئەگەری واژووکردنی ڕێککەوتن لە نێوان واشنتن و تاران دەکات، هاوکات بەرپرسانی ئەمریکاش جەخت لەسەر هێڵە سوورەکان و مەرجی ڕادەستکردنی تەواوی ماددە ئەتۆمییە پیتێنراوەکانی ئێران دەکەنەوە. 
وەزارەتی دەرەوەی پاکستان خۆشحاڵی خۆی بەرانبەر بە هەواڵەکانی پەیوەست بە واژووکردنی ڕێککەوتنی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران دەربڕی. ئاماژەی بەوەش کرد وەک نێوەندگیر، بۆ پاراستنی متمانەی هەردوو لایەن، هیچ وردەکارییەک لەسەر ناوەڕۆکی گفتوگۆکان ئاشکرا ناکەن. 
سەبارەت بە شوێنی واژووکردنی ڕێککەوتنەکە، وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند تا ئێستا شوێنەکە دیاری نەکراوە، بەڵام جەختی کردەوە جێگەی شانازی دەبێت ئەگەر ئیسلام ئاباد ببێتە میوانداری ئەو ڕووداوە. هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە ناتوانرێت لە ئێستادا ئاستی نزیکی یان دووری لایەنەکان لە ڕێککەوتنەکە دەستنیشان بکرێت، بەڵام گەشبینن بە ئەنجامەکان. 
لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جورناڵ" لە زاری بەرپرسە باڵاکانی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، واشنتن خاوەنی کۆمەڵێک هێڵە سوورە لە دانوستانەکاندا. مەرجی سەرەکی ئەمریکا بریتییە لە ڕادەستکردنی تەواوی ئەو ماددە ئەتۆمییانەی کە لە لایەن ئێرانەوە پیتێنراون، جگە لەوەش جەخت لەوە کراوەتەوە کە هەڵوەشاندنەوەی بنکەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم زۆر گرنگترە لە هەر ڕاگرتنێکی کاتیی پرۆسەکە. 
بەپێی زانیارییەکان، یەکێکی دیکە لە مەرجەکان ئەوەیە کە دەبێت ئێران بە شێوەیەکی پلەبەندی گەرووی هورمز بکاتەوە، لە بەرانبەردا واشنتن گەمارۆکانی سەر ئەو وڵاتە سووک دەکات. هاوکات لادانی زۆربەی سزاکان بەستراوەتەوە بە پابەندبوونی کردەیی ئێران بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە، نەک تەنها واژووکردنی لەسەر کاغەز.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    فه‌ڕه‌نسا.. یه‌كه‌مین حاڵه‌تی تووشبوون به‌ ئیبۆلا تۆمار كرا

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاكستان: هه‌فته‌ی داهاتوو گه‌ڕێكی نوێی دانووستانه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    راپرسییه‌كی ڕۆیته‌رز: زۆرینه‌ی ئه‌مریكییه‌كان نیگه‌رانن له‌ سیاسه‌ته‌كانی تڕه‌مپ به‌رانبه‌ر ئێران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: ئێران ڕێز له‌ ڕێكه‌وتنه‌كه‌ بگرێت هیچ كێشه‌یه‌ك دروست نابێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: دانووستانه‌كانی سویسرا كۆتایی هات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سویسرا.. گه‌ڕی یه‌كه‌می دانووستانه‌كان نزیك بووه‌ له‌وه‌ی تێكبچێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا.. به‌هۆی هێرشی درۆنییه‌وه‌؛ به‌شێوه‌یه‌ك كاتی به‌شێك له‌ فڕۆكه‌خانه‌كان داخران

سەرەتا