هێمن عه‌بدولقادر 23/06/2019 528 جار خوێنراوەتەوە

یان نموونەی باڵا لای منداڵ کێێە؟


مەتاتێکمان هەیە ئەڵێی پەیکەرەکەی بودایە ساڵ دوانزەی مانگ لە ترسی منداڵ بەتانی پێوەیە، هەر مناڵ دێت خێرا راکە دایپۆشە، لە هیچ شوێنێکی سەرزەویا نەبووە مناڵ مەتات و گوێچکە فیل و زمانە خەسوو بخوات، برا قەسەم بەخوا مناڵم بەم چاوانەی خۆم بینیوە کۆنترۆڵی تەلەفزیۆن وەکو سێوی بن عەرز خواردووە و عەیبیشی نەبووە.
ئینجا کە ئەچی بۆ شوێنان یان کە دێن بۆ ماڵتان جارێ پێشەکی سەلام و عەلەیک نەکراوە لە حەوشە دوان خۆیان هەڵئەیەنە سەر پاسکیلی مناڵەکەت دەست بەجێ گریان و شەڕ دەست پێ ئەکات شەڕی (واتەرلۆ) و (پێرلهابڵ) لە چاویا شەڕە گەڕەکە، ئەبێت بە قاو قیژ و هاتو هاوار و گریان و خۆڕنینەوەیەک حەوت گەڕەک دێنە سەیرت.

جا تەبعەن ژینگەکەش لەبارە بۆ ئەوەی هەر کەسە و تۆوی ڕقی خۆی تیا بچێنێت چونکە دەمێکە پێشینان ووتوویانە (شەڕ بە کۆنە قین ئەکرێت) 
ئیتر هەر کەسە و وەرەقەی خۆی فڕێ ئەیات، خێرا دانەیەک بە تەعلیقەوە ئەڵێ (من پێم ووتی من نایەم بۆ هیچ شوێنێک) تەبعەن لەگەڵ مناڵەکانیشی نیە لەگەڵ خاوەن ماڵەکەیەتی، یەکێکی تریان ئەڵێ منالەکانی من خاڵی هەموو شتێکیان بۆ ئەنێرێتەوە، یان ئەڵێ ئێمە کە ئەچین بۆ شوێنان فێرمان کردوون لە شوێنی خۆیان نەجوڵێن، ئەوکات شەڕی مناڵ ئەبێت بە شەڕی گەورەکان هاهاها..

ئێ ئەوەنە ئەزانی دانەیەکی تر بلوزێکی ڕەقەم نۆی لەبەرایا و تۆپێکی پێیە بەبێ سەلام و کەلام ئەیا بەلاتا ڕێک بۆ ژووری میوان دەست ئەکات بە سەیتەرەی تۆپ و شوت وەشاندن ئەڵێی برا بۆ ساحەی کامپنۆ هاتووە.

ئێ هەر ئەوەنە ئەزانی دانەیەکی تر شەقەی لە مناڵەکەت هەڵسانووە تۆش بۆ دڵنەوایی ئەڵێی کورە دەلێیان گەڕێن مناڵن قەیچێکە، لە ناویشەوە خەریکە ئەو دڵەت ئەتەقێ هاهاهاها...
ئەنجا کە کاتی ڕۆشتنەوەش دێت سەیر ئەکەی چوار مناڵی لەگەڵ خۆی هێناوە، دانەیەک خەوی لێکەوتووە ئەبێ وەکو کالیار بیەی بە کۆڵتا تا ناوسەیارە، دانەیەکی تریان بوکێک و دەمانچەیەک و ئایپادی مناڵی ساحێب ماڵەکەی هەڵگرتووە تەسلیمی ناکاتەوە وەکو قەناسەکەی ستالینگرادیش خۆی ئەیا بەعەرزا و ئەگری و هەردوو قاچی ڕا ئەوەشێنێ پیاویش نیە بتوانێت لێی وەرگرێتەوە.
ئێ ئەڵێی کورە بابیبات قەیچێکە، قەسەم بەخوا جەڵتە لێت ئەیات، ئێ ئەچی لێی وەرگریتەوە لەو لنگە فرتێ و لەقە هاویشتنە شەقێک بەر شوێنێکیشت ئەکەوێت و عەیب بار ئەبیت.
جا ئەمە قسەی گیرفان نیە و قسەی زانستە کە دەڵێ: نموونەی باڵا (role model) ی منداڵ کە چاوی لێئەکات (چ بە باش، چ بە خراپ) یەکەمجار دایک و باوکێتی، ھەروەھا نموونەی یەکەمینی منداڵ (prototype) یان ( المپل اڵ‌علی‌) کەمەبەست دایک و باوکە، ئەگەر نموونەیەکی باش بوو منداڵ باش دەبێت، ئەگەر خراپیش بوو، منداڵ خراپ دەبێت.
نوقتە سەری دێڕ ..


١. مناڵ بەهیچ شێوەیەک نابێت لێی بدرێت بەڵام لێنەدانی منداڵ مانای ئەوە نیە کە رێگەی پێ بدەیت هەموو شتێک بکات بەپێچەوانەوە دەبێت نموونەی باڵا کە دایک و باوکن ماندوو بن لەگەڵ مندالەکانیان شتەکانیان بۆ ڕوون بکەنەوە و لەکاتی خۆیان بگرن لە بری حەلقە و حەفلە و شەرەدەم و سیاسەت و موناقەشەی یاری خەریکی مندالەکانیان بن.
٢. مناڵ هەیە ئەڵێی دوژمنایەتی هەیە لەگەڵت پێنج دەقە جارێک یان تفێکت تێئەکات یان تۆپێک ئەنێ بە ناو چاوانتەوە، جا ئەو کۆڵانەی ئێمە ئەڵێی ساحەی بۆکاجۆنیورسە، لە سەعات هەشتی بەیانیەوە یاری تیایە تا دوانزەی شەو، پار یەک تۆپی چوپلێسیان ناوە بەو پشتە سەرەمەوە ڕێک لە زمانیان خستم، ئەووت کارەبا گرتوومی ڕێک ناو دەمم ترش بوو.
جا کوردەواری ئەڵێ (گۆزە هەر ئەوەی لێ ئەڕژێ کە تیایەتی) منداڵیش هەر ئەو ڕەفتارانە ئەکات کە لە نموونەی باڵاکانیەوە بینیویەتی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەتا