ئاسۆ گەڵاڵی
24/04/2022
376 جار خوێنراوەتەوە
وشكبوونی ساوه و ده‌ستپێكی قاتیی
ده‌ریاچه‌ی ئه‌فسانه‌یی ساوه، ده‌ریاچه‌یه‌كی مێژوویی و داخراو بوو له بیابانی سه‌ماوه‌ی پارێزگای موسه‌ننا له‌باشووری عێراق و ده‌كه‌وته دووریی ٢٣ كیلۆمه‌تر له رۆژئاوای شاری سه‌ماوه.
ساوه، وشه‌یه‌كی ئارامییه و به مانای (پیر) دێت، پێده‌چێ له‌به‌ر ئه‌وه‌بووبێت كه ته‌مه‌نی ئه‌م ده‌ریاچه خواڕسكه، 10 هه‌زار ساڵی تێپه‌ڕاندبوو، ئه‌وه‌ی له‌و ده‌ریاچه‌یه‌شدا جێگای سه‌رسووڕمانبوو، ئه‌وه‌بوو، كه ئاوی هیچ رووباڕێك نه‌ده‌ڕژایه ناوی و هیچ ئاوێكیشی له‌به‌ر نه‌ده‌ڕۆشت، به‌ڵكو سه‌رچاوه‌ی ئاوی ده‌ریاچه‌كه ته‌نها له‌ژێر زه‌وییه‌وه بوو، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕووباری فورات ته‌نها 10 كیلۆمه‌تر لێیه‌وه دووربووه.
درێژیی ده‌ریاچه‌ی ساوه نزیكه‌ی 5 كیلۆمه‌تر و پانییه‌كه‌شی نزیكه‌ی 2 كیلۆمه‌تر بوو، سه‌رچاوه مێژووییه‌كان ده‌ڵێن: ده‌ریاچه‌ی ساوه له پێش زایینه‌وه هه‌ر هه‌بووه، ده‌ریاچه‌كه پێش وشكبوونی نزیكه‌ی 5 مه‌تر له‌سه‌ر رووی ده‌ریاوه به‌رز بوو، هه‌رچه‌نده ئاوی ده‌ریاچه‌ی ساوه (ئه‌وه‌نده و نیوێك) له ئاوی كه‌نداو سوێرتر بوو، به‌لێم جگه له هه‌بوونی ماسیی (Arabian toothcarp) له‌ناو ده‌ریاچه‌كه‌دا نزیكه‌ی 25 جۆر باڵنده‌ی ئاوی ده‌ژیان، له‌دیارترینیان مراوی ئاوی، گری ئۆراسی، په‌پووسلێمانكه‌ی عێراقی، كرووپی خۆڵه‌مێشی.
رۆژی 17 ی ئه‌م مانگه، له‌هه‌واڵێكی شۆكئامێزدا، وشكبوونی ته‌واوه‌تیی ده‌ریاچه‌كه ڕاگه‌یه‌نرا، هۆكاره‌كه‌ش به‌هۆی كه‌مبارانیی، گۆرانكاریی كه‌شوهه‌وا، بیرلێدانی زۆر، كه‌مكردنی ئاوی فورات لێك درایه‌وه.
به‌رپرسانی ئاو له حكومه‌تی عێراق، بێمنه‌تانه گوتیان، وشكبوونی ده‌ریاچه‌ی ساوه هیچ كاریگه‌ریی نیه له‌سه‌ر ژیان له‌و ناوچه‌یه، چونكه ئاوی ده‌ریاچه‌كه سوێربوو و ته‌نها به مه‌به‌ستی گه‌شتیاری سوودی لێ ده‌بینرا. ئه‌م جۆره لێدوانانه‌ی به‌رپرسان جێی خه‌مه، كاتێكیش لێی ده‌كۆڵیته‌وه ئیتر پێویست ناكات بگه‌ڕێیت به‌دوای قه‌یرانه ژینگه‌ییه‌كانی ولێت، ئه‌م تێگه‌یشتنه هه‌ڵه‌یه‌ی حكومه‌ت به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ژێرخانی ژینگه‌یی هه‌ر جوگرافیایه‌ك تێكبچێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وای جیهانیی، كاریگه‌ریی راسته‌وخۆی هه‌بووه له‌سه‌ر وشككردنی ده‌ریاچه‌ی ساوه و باقیی كاره‌ساته ژینگه‌ییه‌كانی تریش له عێراق، بەڵام ئه‌وه‌ی جێی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه ئه‌وه‌یه، بۆچی عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانەی زۆرترین شوێنه‌واره‌كانی گۆڕانكاریی ژینگه‌یی له‌سه‌ر ده‌رده‌كه‌وێـت؟ ئه‌م هێلكه‌ی پیسبوونی ژینگه‌یه بۆچی ده‌بێ له‌سه‌ری عێراقدا بشكێت؟
هه‌ر له‌باره‌ی ده‌ریاچه‌ی ساوه‌وه:
- ساوه، ده‌كه‌وته نزیك بیابانه‌كانی سه‌ماوه و هۆكارێك بوو بۆ دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمای ئه‌و ناوچه‌یه.
- خاوه‌نی خوێیه‌كی زۆر بوو، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك شوێندا خوێیه‌كه‌ی، هێندەی باڵای مرۆڤێك به‌رزببووه‌وه، به‌لێم هیچ سودی لێ نه‌بینرا.
- هه‌رچه‌نده رۆژانه ده‌یان ئۆتۆمبێل به‌مه‌به‌ستی گه‌شت و سه‌یران و مه‌له‌كردن ده‌چوونه قه‌راغ ده‌ریاچه‌كه، بەڵام ساوه‌ی ڕه‌حمه‌تی، تا وشكیش بوو، نه‌ك خزمه‌ت نه‌كرا، ته‌نانه‌ت جاده‌ی قیری به‌خۆیه‌وه نه‌بینی.
- هه‌رچه‌نده پارێزگای (موسه‌نا) له‌ساڵی 2014 به پایته‌ختی كشتوكاڵیی عێراق دیاریی كرا، بەڵام ئێستا قه‌یرانی كشتوكاڵ خودی پایته‌خته‌كه‌شی گرتووەته‌وه، ئه‌وه‌تا ده‌ریاچه‌یه‌كی چه‌ند هه‌زار ساڵه وشك ده‌بێت و كه‌سیش خۆی لێ ناكاته خاوه‌ن.
- به‌پێی ئاماره‌كانی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی موسه‌نا، ته‌نها له‌و ناوچه‌یه‌ی (ساوه) زیاتر له 1300 بیری ئیرتیوازی لێ دراون، به‌م هۆیه‌شه‌وه پێكهاته ته‌كنتۆنییه‌كانی زه‌وی، ده‌مێك بوو له‌و ناوچه‌یه ده‌ستیان به جوڵه‌كردبوو، چه‌ند ساڵێكیشه نیشانه‌كانی كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌ریاچه‌كه ده‌ركه‌وتبوون، تا وشكبوو.
بێگومان به تێروانین له كاره‌ساته‌كان ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی كه سیستمی به‌ڕێوه‌بردن له وڵات، كاریگه‌ریی راسته‌وخۆ و دیاری هه‌یه له هه‌ر خراپبوونێكی ژینگه‌یی، به‌و پێیه‌ی هه‌مان گۆڕانكارییه‌كان له وڵاتانی تری جیهانیش هه‌یه، به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌یان به پلانی دروست و دابینكردن و خه‌رجكردنی بودجه‌ی پێویست، ڕێگرییان كردووه له‌وه‌ی كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی گۆڕانكارییه‌كان له‌سه‌ریان ده‌ربكه‌وێت.
ئه‌وه‌ی له ساڵانی رابردوودا له عێراق ڕوویداوه له (هه‌ڵكه‌ندنی بیری ئاو له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا و خراپ به‌كارهێنانی ئاوی ژێر زه‌وی، پیسكردن و به‌كارهێنانی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان، كه‌میی رێژه‌ی سه‌وزایی، هه‌بوونی گه‌نده‌ڵی له كه‌رتی ژینگه، كه‌مبوونه‌وه‌ی كشتوكاڵ و جووتیاران، به‌كارنه‌هێنانی زانستیی ئاو) و له‌هه‌مووشیان مه‌ترسیدارتر (خراپیی پلاندانان و خراپیی ئیداره‌دانی سیاسه‌تی ئاوی) كاریگه‌ریی راسته‌وخۆیان هه‌بووه له‌سه‌ر كاریگه‌رییه ژینگه‌ییه‌كان و له‌ناویشیاندا، وشكبوونی ده‌ریاچه‌ی ساوه.
ڕووداوی وشكبوونی ده‌ریاچه‌ی ساوه، ده‌كرێ به نیشانه‌ی ده‌ستپێكی سه‌رده‌مێكی نوێی (قاتی) لێك بده‌ینه‌وه بۆ عێراق و عێراقییه‌كان، بێگومان نه‌مانی سه‌رچاوه‌ی ئاو شوێنه‌واری زۆر به‌جێده‌هێڵێت له نمونه‌ی گرانیی، پیسبونی كه‌شوهه‌وا، تێكچوونی هاوسه‌نگی، كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌مه‌جۆریی زینده‌یی، برسێتیی، كورتهێنان و كۆچی به‌كۆمه‌ڵی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌كان و دوورنییه كۆچی به‌كۆمه‌ڵی دانیشتوانیشی لێ بكه‌وێته‌وه، كه بێگومان هه‌رێمی كوردستانیش بێبه‌ش نابێت له زیانمه‌ندبوون له‌م شوێنه‌وارانه.
ئه‌ندازیاری كشتوكاڵی
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی ئاسۆ گەڵاڵی