58 خولەک پێش ئێستا
84 جار خوێنراوەتەوە
ئوردون.. زەیدی لە لەگەڵ مەحموود عەباس کۆبوویەوە
پهیام
سەرۆکوەزیرانی عێراق عەلی فالح زەیدی لە میانی سەردانەکەیدا بۆ ئوردون، لەگەڵ سەرۆکی دەوڵەتی فەڵەستین مەحموود عەباس کۆبوویەوە.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیران، لە دیداری زەیدی لەگەڵ عەباس، پەیوەندییەکانی دوو لایەنە و هەروەها دوایین پەرەسەندنەکان لە خاکە داگیرکراوەکانی فەڵەستین باسی لێکراوە.
عەلی زەیدی باسی لە هەڵوێستی "بە بنەما و پێداگرانە" ی عێراق بەرانبەر بە فەڵەستین کرد و ڕایگەیاند، هاوکارییەکانی ناوچەیی و جیهانی پێویستە بەهێزتر بکرێت بۆ ئەوەی دڵنیایی بدرێت کە گەلی فەڵەستین لەسەر خاکی مێژوویی خۆی دەگاتە بە هەموو مافەکانی و کۆتایی بە ئازاریان دێت.
لەبەرانبەردا مەحمود عەباس پێزانینی خۆی بۆ پشتیوانییەکانی عێراق لە فەڵەستین دەربڕی و لەبارەی دوایین دۆخی غەززە زانیاری دا.
هەر لەم بارەیەوە ئاژانسی هەواڵی فەرمی فەڵەستین WAFA ڕایگەیاند کە، مەحمود عەباس داوای لە کۆمەڵگای عەرەبی و جیهانی کردووە کە هەوڵەکانیان بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان، پاراستنی خەڵکی سڤیل و هەروەها گەیشتنی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان بۆ غەززە زیاتر چڕ بکەنەوە.
مەحمود عەباس هەروەها داوای کردووە کە کۆمیتەی هاوبەشی فەڵەستین-عێراق بۆ پەرەپێدان بە پەیوەندییەکان لە بواری سیاسی، ئابووری، کولتووری و پەروەردەیی چالاک بکرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە