ئاسۆ گەڵاڵی
11/05/2022
393 جار خوێنراوەتەوە
بارانی ئه‌م دواییه سودی هه‌بوو؟
پێشه‌كی
له هه‌رێمی
كوردستان و ناوچه‌كه، ساڵانه له سه‌ره‌تای پایزه‌وه تا ناوه‌ڕاستی به‌هار كاتی
بارینی بارانه، بێگومان له ناوه‌راستی ئه‌م به‌رواره‌دا باران به‌چڕی ده‌بارێ و
له كۆتاییهكهیهوه پچڕپچڕ ده‌بێت، تا ده‌گاته 5ی ئه‌یلول (15ی گولێن) كه ئیدی
له كورده‌وارییدا پێی ده‌ڵێن (به‌خته‌باران یان بارانبڕان) و له‌م به‌رواره به‌دواوه
به‌هار دووله‌ت ده‌بێت و بارانبارین ده‌بێته شتێكی سه‌یر و نامۆ.
هه‌رچه‌نده به‌پێی
رۆژژمێری كوردهواری، له ناوه‌ڕاستی مانگی گه‌ڵاڕێزان (خه‌زه‌ڵوه‌ر) كه به‌رامبه‌ره
به پێنجی مانگی (تشرینی دووه‌م)ی زایینی، ئیدی (حه‌قه‌په‌ڵه) و ده‌بێ بارانی چاك
باریبێ، بەڵام ئه‌مساڵ په‌ڵه دواكه‌وت و له دوای پهڵهشهوه بارانێكی ئه‌وتۆ
نه‌باری، له‌م دوو هه‌فته‌یه‌ی رابردووش‌دا، دوای شه‌پۆلێكی گه‌رما، چه‌ند شه‌پۆلێكی
باران بارین ڕووی كرده ناوچه جیاوازه‌كانی وڵاتمان، هاووڵاتیان و جوتیاران هه‌روه‌ك
چۆن ترسی وشكه‌ساڵییان لێ نیشتووه، ئاوایش به خه‌مبوون بۆ ئه‌م شه‌پۆله پچڕپچڕه‌ی
باران بارین، كه ئایا سوودی بۆ كشتوكاڵمان هه‌یه یان نا؟ له‌م نووسینه‌دا هه‌وڵ
ده‌ده‌ین به كورتی وەڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌ینه‌وه.
له هه‌رێم نزیكه‌ی
چوار ملیۆن دۆنم زه‌ویی كشتوكاڵی بوونی هه‌یه و زۆرینه‌شی پشت به باران ده‌به‌ستێت،
واته زه‌ویی (دێم)ن نه‌ك (به‌راو)، هه‌ربۆیه باران بۆ كشتوكاڵی ئه‌م ناوچه‌یه زۆر
گرنگه.
سه‌ره‌تا ده‌بێ
بیرمان بێت واده و كات له كشتوكاڵدا (مواعد الزراعیه) له‌پێش هه‌ر پێكهێنه‌رێكی
تره‌وه‌یه، هه‌ر بهروبومێك كه ده‌چێنرێ، هه‌ر دره‌ختێك كه به‌رداره و هه‌ر ڕووه‌كێكی
تری كشتوكاڵی، بۆ هه‌ر قۆناغێكی ته‌مه‌نی كاتێكی دیاریكراو هه‌یه و به‌پێشكه‌وتن یان
پاشكه‌وتنی ئه‌و واده‌یه، مه‌ترسی دروست ده‌بێت و ئه‌گه‌ری وشكه‌ساڵی و بێ به‌رهه‌می
و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و .. هتد دروست ده‌بێت، هه‌ر بۆیه ده‌كرێت بارانی دره‌نگ
وه‌خت زیانمه‌ند بێت بۆ كشتوكاڵ.
ناوچه‌كانی وشكه‌ساڵی
ئه‌مساڵ، به‌هۆی
بێبارانییه‌وه وشكه‌ساڵی له هه‌ركام له ناوچه‌كانی (ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌شێك
له چه‌مچه‌ماڵ، باشوور و رۆژئاوای پارێزگای هه‌ولێر، باشووری دهۆك) راگه‌یه‌ندراوه.
به‌رهه‌می كشتوكاڵیی ئه‌م ناوچانه (جگه له سه‌وزه) نزیكه له سفر، نه ئاوی پێویست
له ئاسمانه‌وه داباریوه و نه ئاوی پێویستی سه‌رو ژێر زه‌وییش به‌رده‌سته تا
قه‌ره‌بووی بێ بارانییهكه بكاته‌وه، هه‌ربۆیه به كورتی ده‌ڵێین: بارانی ئه‌م
دواییه سودێكی ئه‌وتۆی بۆ كشتوكاڵی ئه‌و ناوچانه نییه.. بەڵام بۆ زیادكردنی رێژه‌ی
ئاوی ژێر زه‌وی له‌و ناوچانه و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی تر و زیادبوونی رێژه‌ی به‌نداوه‌كان
(كه دواتر باسی ده‌كه‌ین) و شێداربوونی خاك، ئه‌وا بارانه‌كه سوودی بۆ زۆنه‌كانی
وشكه‌ساڵییش هه‌یه.
نه‌خۆشی
به‌هۆی بێبارانییه‌وه،
نه‌خۆشیی جۆراوجۆر له به‌روبومه جیاوازه كشتوكاڵییه‌كان ده‌دات، مێروو (Insects) ی جۆراوجۆر بلێودهبنهوه و په‌ره‌ده‌سه‌نن
و (سن) و هاوشێوه‌كانی ته‌نگ به كشتوكاڵ هه‌ڵده‌چنن، به‌لێم بارانی ئه‌م دواییه،
لانی كه‌م مه‌ترسییه‌كانی مێرووه زیانبه‌خشه‌كان و نه‌خۆشییه‌كانی تری رووه‌كی بۆ
ماوه‌یه‌ك دواخست و دوورخسته‌وه.
گوڵی مێیه
له ناوچه‌كانی
دیكه‌ی هه‌رێم (جگه له زۆنه‌كانی وشكه‌ساڵی) بارینی ئه‌م بارانه پێویست بوو، جۆرێك
له گره‌نتیی (وشكه‌ساڵ نه‌بوون)ی پێدان و، ته‌كانێك دووری خستنه‌وه له ئه‌گه‌ری
شكست، ئه‌و نمه بارانه زۆر پێویست بوون بۆ ته‌ڕبوونی گوڵی دره‌خت و به‌روبوومه‌كان
بۆ ئه‌وه‌ی كه گوڵه مێیه‌كان ته‌ڕ بكه‌ن و له وشكبوونه‌وه بیانپارێزن هه‌تا
بتوانن پرۆسه‌ی پیتاندن (Pollination) ئه‌نجام بده‌ن له‌گه‌ڵ دەنکە هەڵاڵەی گوڵه نێرینه‌كان، بۆ ئه‌مه‌ش
دره‌خته ناوكدارهكانی (سێ‌و و به‌هێ و هه‌رمێ) و ناوك بهردینییهكانی وه‌ك (قۆخ
و قه‌یسی و هه‌ڵوژه و گێلاس) و ته‌نانه‌ت (فستق و گوێز)یش سودی لێ ده‌بینن.
جوانكردنی سروشت
به‌هۆی بارانه‌كه‌وه،
سروشت بوژایه‌وه، گژو گیا و گوڵه به‌هارییه ره‌نگاوره‌نگه‌كان ده‌ركه‌وتن و
بوونه هۆی ڕازاندنه‌وه‌ی سروشت، خه‌ڵكیش كه به‌گشتی تینووی دیتنی ئه‌و جۆره دیمه‌نانه‌ن
و ماوه‌یه‌كه لێیان بێبه‌شن، به‌تاسه‌وه لێیان ڕووانی، كه ئه‌مه‌ش به‌شێكی گرنگی
ژینگه‌ییه، جگه له جوانییه‌كانیان، هه‌بوونی ئه‌م گوڵ و ڕووه‌كانه و وه‌رینی تۆوه‌كانیان،
گره‌نتیی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه بۆ ساڵی داهاتوویش بڕوێنه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵ نهڕووانایه،
ئه‌وا بۆ ساڵی داهاتووش تۆوێكی ئه‌وتۆی خۆڕسك له نێو خاكدا بوونی نه‌ده‌بوو.
ئاژه‌ڵان
ئاژەڵانی ماڵی و
كێوی، به‌شێكی گرنگی كشتوكاڵ پێكده‌هێنن، له بێنازترین زیندهوهرهكانیشن كه به‌هۆی
بێ بارانییه‌وه زیانمه‌ند ده‌بن، له‌وه‌ڕیان كه‌م ده‌بێته‌وه و به‌و هۆیه‌وه كێشیان
داده‌به‌زێ، شیره‌مه‌نی و به‌رهه‌مه‌كانی تریان كه‌م ده‌كات، نه‌خۆشیی له نێویاندا
ئاسانتر بڵاودەبێتەوە، ئه‌م بارانه رێژه‌ی سه‌وزایی له ناوچه شاخاویی و ده‌شتاییه‌كان
زیاد كرد و كورد واته‌نی "باران به‌شی گژوگیا باری"، ئه‌مه‌ش جهژنانهیهكی
شیرین بوو بۆ ئاژەڵانی ماڵی و كێوی.
دانه‌وێڵه
له ناوچه‌كانی
كه هێشتا مه‌ترسیی وشكه‌ساڵییان له‌سه‌ر نیه له رۆژهەڵات و باكوری پارێزگاكانی سلێمانی، هه‌ولێر
و دهۆك و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش، بارانی ئه‌م دواییه سودی بۆ دانه‌وێڵه هه‌بوو،
به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به‌ته‌واوی گوڵیان نه‌كردووه، دانه‌وێڵه پێویستی به ئاوی
ته‌واوه‌تییه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گوڵه‌ی دروستی ده‌كات، پڕبێت و بڕشتی به‌رهه‌مه‌كه‌شی
زیاتر بێت، هه‌ڵبه‌ت ئه‌و ناوچانه‌ی گه‌رمترن و كاتێكی زیاتری ڕۆژ خۆریان به‌ر ده‌كه‌وێت،
ئه‌وا ئه‌مانیش زیاتر له ناوچه‌كانی وشكه‌ساڵی ده‌چن و دانه‌وێڵه‌ی ئه‌و ناوچانه
سودمه‌ند نابن له بارانه‌كه.
پێش ئه‌م شه‌پۆله‌ی
باران، هه‌ندێك له جوتیاران (كه هێشتا ئومێدیان به دانه‌وێڵه داچێنراوهكهیان
هه‌بوو) ده‌ستیان به ئاودان و ڕشاندنی گه‌نم و جۆ و نۆكهكانیان كردبوو، بەڵام ئه‌م
بارانه ئاهێكی به به‌ردا هێنانه‌وه.
دژه خۆڵبارین
واده‌ی دابارینی
ئه‌م تاوه‌باران و بارانه پچڕپچڕه، هاوكات بوو له‌گه‌ڵ شه‌پۆلێكی بێ پێشینه و چڕی
خۆڵبارین، كه رووی له‌هه‌رێم كردووه و توانای وێرانكردنی كه‌رتی كشتوكاڵی هه‌یه، بەڵام ته‌ڕیی
ئه‌م بارانه هه‌ندێك له شوێنه‌واره‌كانی ئه‌و ته‌پوتۆزه‌ی خۆڵبارینه‌كه‌ی شۆرده‌وه
و زیانه‌كه‌ی نه‌ختێ له كشتوكاڵ دوور خسته‌وه.
هه‌نگ
هه‌رچه‌نده به‌هۆی
بێبارانیی ئه‌مساڵه‌وه بارودۆخی ئه‌وانیش باش نییه، بەڵام به‌هۆی ئه‌م بارانه‌وه
بڕێكی باش له گوڵه به‌هارییه‌كان سه‌ریان ده‌رهێنا و گوڵی دره‌خته‌كانیش ته‌ڕبوون
و له وشكبوون پارێزران، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكی باشی بۆ (هه‌نگ) ره‌خساندووه كه قۆڵی
لێ هه‌ڵماڵن و ده‌ست بده‌نه كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و شیله‌یه‌ی له‌نێو گوڵاندا خۆی حه‌شارداوه.
سامانی ئاو
جگه له‌وه‌ی
بارانبارین ڕێژه‌ی ئاوی ژێرزه‌وی زیاد ده‌كات و بڕی ئاوی نێو بیره‌كان سه‌ر ده‌كه‌وێت،
سوودی بۆ ئاوی كانیاو و چه‌م و ڕووبار‌و دواجاریش گۆم و حه‌فر و پۆند و به‌نداوه‌كانی
سه‌ر زه‌وی هه‌یه.
له كۆی دوو به‌نداوی
سه‌ره‌كیی هه‌رێم (دوكان و ده‌ربه‌ندیخان) ڕێژه‌ی ئاوی به‌نداوه‌كان بۆ خوار نیوه
دابه‌زیوه، به وته‌ی به‌رپرسانی به‌نداوی دوكان ئه‌مساڵ ڕێژه‌ی ئاو لهبهنداوهكهدا
له‌سه‌دا 41 ی تێنه‌په‌ڕاندووه، له‌كاتێكدا له‌ساڵی 2019 ڕێژه‌كه له‌سه‌دا 100 ی
تێپه‌ڕاند و سه‌رڕێژی كرد، كه‌واته هه‌ر بڕه بارانێك یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌م
دووبهنداوه و باقیی (به‌نداو) و (پۆند)ه ئاوییه مامناوه‌ند و بچوكه‌كانی تریش،
ئه‌مه‌ش بێگومان له ئه‌نجامدا ئه‌و زه‌وییه كشتوكاڵییانه‌ی (به‌راو)ن لێی سودمه‌ند
ده‌بن، ئه‌گه‌رچی ڕێژه‌كه‌شیان كه‌م بێت.
پله‌ی گه‌رما
به‌هۆی شه‌پۆله‌ی
ئه‌مدواییه‌ی بارانه‌وه، پله‌ی گه‌رما له ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێم دابه‌زیین،
بێگومان پله‌ی گهرمادابهزینیش (له‌م كاتی خۆڵبارینه‌دا) جگه له‌وه‌ی ئاهێك به
به‌ری جوتیاراندا دێنێت، له به‌رژه‌وه‌ندیی كشتوكاڵ و به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانیشی
ته‌واو ده‌بێت.
ئه‌نجام
به تێڕوانین له‌م
بوار و لایه‌نه جیاوازانه‌ی كشتوكاڵی هه‌رێم، ئه‌گه‌ر كه‌مێك زیانیشی هه‌بێت، ئه‌وا
ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی بارانی كۆتایی نیسان و سه‌ره‌تای ئایاری ئه‌مساڵ
(2022) كۆڵێك سوود و قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی به كه‌رتی كشتوكاڵ گه‌یاندووه و
مژده‌یه‌كی دڵخۆشكه‌ری ئاسمان بوو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی بێ بارانی و وشكه‌ساڵی
كه دووساڵه به‌رۆكی نیشتمانه‌كه‌مانی گرتووه.
ئاسۆ گەڵاڵی
ئەندازیاری کشتووکاڵیی
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە
هەموو وتارەکانی ئاسۆ گەڵاڵی