1 کاتژمێر پێش ئێستا
155 جار خوێنراوەتەوە
ئۆكرانیا.. ئاگربهست له خێرسۆن ڕاگهیهنرا
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا بڵاوی کردەوە، بەهۆی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوکاری مرۆیی لە شاری ئۆلیشکی هەرێمی خێرسۆن لە ئۆکرانیا، ئاگربەستی کاتیی لە ئاڕاستەی خێرسۆن دەستی پێ کردووە.
لەو بارەیەوە، وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا زانیاری لەبارەی دۆخی شاری ئۆلیشکی هەرێمی خێرسۆن بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا لە چوارچێوەی ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوکاری مرۆیی لە ناوچەی نیشتەجێبوونی ئۆلیشکی لە هەرێمی خێرسۆن، لە کاتژمێر ٠٤:٠٠ بە کاتی مۆسکۆ لە ئاڕاستەی خێرسۆن دەستی بە ئاگربەست کردووە".
سەرۆک ئەرکانی سوپای ڕووسیا، ڤالێری گێراسیمۆڤ هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو بەهۆی ئەو ئۆپەراسیۆنە مرۆییەی لە شاری ئۆلیشکی هەرێمی خێرسۆن ئەنجام دەدرێت، لە ٢٧ی تشرینی یەکەمەوە لە ئاڕاستەی خێرسۆن ئاگربەستی کاتیی پەیڕەو دەکرێت.
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا دوێنێش ڕایگەیاندبوو کە بەردەوامن لە کارەکانی پاککردنەوەی مین لە ئاڕاستەی شاری ئۆلیشکی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە