29/04/2020 354 جار خوێنراوەتەوە

حکوومەتی هەرێمی کوردستان: بە نایاسایی و نادەستووریی مووچەی فەرمانبەرانمان بڕاوە



دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڵگەنامەیەکی ئاراستەی ئەمینداریێتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی کردووە و جەخت لەوە دەکاتەوە کە بە نایاسایی و نادەستووریی بڕیاری بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دراوە.

بە پێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی وەزیران، لە بەڵگەنامەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، پێشێلکردنی مافی یاسایی و دەستووریی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە کە هاوشانی فەرمانبەرانی دیکەی عێراق ئەرکەکانیان لە خزمەتکردنی گشتیدا ئەنجام دەدەن. 

لە گرنگترین خاڵەکانی وەڵامدانەوەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دراوە کە بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نایاسایی و نادەستوورییە و باس لەوەشکراوە کە حکوومەتی عێراق لە ساڵی ٢٠١٩ پێشوەختە پارەی رادەستنەکردنی ٢٥٠ هەزار بەرمیلی رۆژانەی لە هەرێم بڕیوە. 

راشیگەیەندراوە کە هەرچەندە پێشمەرگە بە پێی دەستووری عێراق بەشێکە لە سیستەمی بەرگریی عێراق و رۆڵێکی سەرەکی و گرنگی لە شەڕی دژبە تیرۆر بینیوە و قوربانییەکی زۆری داوە، بەڵام تا ئێستا حکوومەتی عێراق هیچ مووچە و شایستەیەکی دارایی بۆ پێشمەرگە خەرج نەکردووە. 

حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونیشیکردووەتەوە کە تا ئێستا میوانداری زیاتر لە ملیۆنێک پەنابەر و ئاوارەی کردووە، بەتایبەتی ئاوارەکانی پارێزگاکانی عێراق کە بە تەنیا بەرپرسیارێتی خەرجییەکانی لە ئەستۆگرتووە و حکوومەتی عێراق لەم رووەوە هیچ هاوکارییەک و یارمەتییەکی پێشکەش نەکردووە.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ناردنی بەڵگەنامەکەدا، خشتەیەکی بە سەرجەم ئەو زیانانەی هاوپێچ کردووە کە حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق لە ١٩٦٣ تا ٢٠٠٣ بە هەرێمی کوردستانیان گەیاندووە کە دەکاتە بڕی ٣٨٤ ملیار دۆلار و ٦٩٨ ملیۆن و ٣٠٢ هەزار و ٦٠٠ دۆلار. 


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    حه‌وتی حوزه‌یران كامێرای خاڵ بۆ خاڵ له‌م ڕێگایه‌ش ده‌كه‌وێته‌ كار

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێم به‌رز ده‌بنه‌وه‌

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەڕانەوەی حاجیانی عێراق دەستی پێ کرد و یەکەم کاروانی هەرێمیش پێنجشەممە دێنه‌وه‌

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەولێر... لەکاتى مەشقدا؛ دوو سەربازی بیانی گیانیان لەدەست دا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دوای ڕاپۆرتێكی په‌یام؛ وەزیری ئەوقاف سێ‌ عومرەی کردە دیاری بۆ ئەو منداڵە و دایک و باوکی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بافڵ تاڵەبانی: بەڕێزەوە لە رۆڵى کۆمەڵى دادگەری لە خزمەتکردنی گەل و خاکەکەمان دەڕوانین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری خوێندنی باڵا: لە قوڵایی دڵمەوە نیگەرانم بۆ دانەمەزراندنی سێ یەكەمەكان

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پزیشكانی گشتی گرێبەست لە كەركوك گردبوونەوە و هەڕەشەی بایكۆت دەكەن

سەرەتا