31/05/2026 423 جار خوێنراوەتەوە

بافڵ تاڵەبانی: بەڕێزەوە لە رۆڵى کۆمەڵى دادگەری لە خزمەتکردنی گەل و خاکەکەمان دەڕوانین

پەیام

بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی لە یادی 25 ساڵەی دامەزراندنی كۆمەڵی دادگەری پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی كۆمەڵی دادگەری كرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامەكەیدا پیرۆزبایی لە سەرۆك و سەركردایەتی و لایەنگرانی كۆمەڵی دادگەری كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن. 

ناوبراو بە ڕێزەوە باسی لە پێگە و ڕۆڵی كۆمەڵی دادگەری وەك هێزێكی نیشتمانی و كاریگەر كرد و ئاماژەی بەوە دا، حیزبەكەیان وەك هەمیشە بایەخێكی زۆر بەو ڕۆڵە دەدات، كە لە خزمەتكردنی گەل و خاكدا دەیگێڕن. 

سەرۆكی یەكێتی دووپاتی كردەوە، پابەندن بە بەرژەوەندییە باڵاكانی گەل و دەیانەوێت پەیوەندییەكان و هاوكارییەكانیان لەگەڵ كۆمەڵی دادگەری پەرەپێبدەن. ئامانجی ئەم هەنگاوە وەك لە پەیامەكەدا هاتووە، یەكخستنی هەوڵەكانە بۆ خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیان و پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی كوردستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    رۆبیۆ: گیان له‌ده‌ستدانی سه‌ربازێكمان له‌ عێراق ڕووداوێكی نه‌خوازراو بووه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    "بەغداد و هەولێر تائێستا هیچ گفتوگۆیەکیان لەبارەی بودجەی 2027 نەكردووە"

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عەلی قەرەداغی: ئیدانەی هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان دەكەین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو كەسەی بە گۆڕینی دەنگی بۆ كچ هەزاران دۆلاری دەستکەوتووە، دەستگیر كرا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كوشتارگەكان و فرۆشیارانی ماسی خواستیان بۆ بەکارهێنانى سەهۆڵ ماوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانى.. لەسەر کوشتنی هاووڵاتییەک چوار تۆمەتبار دەستگیرکران

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ ڕاگەیاندنەکان: لە كاتی ڕووماڵەکانتاندا بەرپرسیارێتی لەبەرچاو بگرن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیی: پلەکانى گەرما بەرزتر دەبنەوە و لە گەرمیان دەگاتە 46 پلە

سەرەتا