2 کاتژمێر پێش ئێستا 94 جار خوێنراوەتەوە

دوای ڕاپۆرتێكی په‌یام؛ وەزیری ئەوقاف سێ‌ عومرەی کردە دیاری بۆ ئەو منداڵە و دایک و باوکی

په‌یام
پاش ڕاپۆرتێکی کەناڵی ئاسمانیی پەیام لەسەر منداڵێک کە بەئامانجی پارەکۆکردنەوە بۆ عومرە کارێکی بچووکی سەرپێ‌ خستبوو، وەزیری ئەوقاف سێ‌ عومرەی کردە دیاری بۆ ئەو منداڵە و دایک و باوکی. 
کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەریەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، بە پەیامی ڕاگەیاند، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان پاش ئەوەی ڕاپۆرتەکەی کەناڵی پەیامی لەسەر منداڵەکە بینیوە، لە ڕێگەی نووسینگەکەیەوە ئاگاداری کردوونەتەوە کە سێ‌ گەشتی عومرە بۆ ئەو منداڵە و دایک و باوکیشی ڕێک بخەن. 
ستوونی وتیشی، دوای پەیوەندیکردن بە خێزانەکە و ئەو منداڵەوە، مژدەی دابینکردنی سێ‌ گەشتی عومرەیان پێ‌ داون و، بەزوویی دەست بە ڕێکارەکان دەکەن بۆ ئەوەی عومرەکەیان بۆ ڕێک بخەن. 
دوو ڕۆژ لەمەوبەر کەناڵی پەیام ڕاپۆرتێکی لەسەر منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵی دانیشتووی گەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانی بڵاو کردەوە، کە لەبەردەم ماڵەکەی خۆیاندا مێزێکی بچووکی داناوە و دەیەوێت بە فرۆشتنی کێک و چپس و ئەو شتە بچووکانە خەونێکی گەورە بەدی بهێنێت کە ئەنجامدانی عومرەیە. 
نامیی تەمەن نۆ ساڵ بە وشیار محەمەدی پەیامنێری پەیام دەڵێت، ئەو لەدوای تەواوبوونی وەرزی خوێندن، بە خواستی خۆی ئەم کارە بچووکەی سەرپێ‌ خستووە، بۆ ئەوەی لە ڕێگەیەوە پارە بۆ ئەنجامدانی عومرە کۆبکاتەوە کە ئاواتێکی گەورەی ئەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای ڕاپۆرتێكی په‌یام؛ وەزیری ئەوقاف سێ‌ عومرەی کردە دیاری بۆ ئەو منداڵە و دایک و باوکی

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    بافڵ تاڵەبانی: بەڕێزەوە لە رۆڵى کۆمەڵى دادگەری لە خزمەتکردنی گەل و خاکەکەمان دەڕوانین

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری خوێندنی باڵا: لە قوڵایی دڵمەوە نیگەرانم بۆ دانەمەزراندنی سێ یەكەمەكان

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    پزیشكانی گشتی گرێبەست لە كەركوك گردبوونەوە و هەڕەشەی بایكۆت دەكەن

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    قائیمقامیەتی سلێمانی: کێشەی گاز نەماوەو بەبێ فۆڕم دابەش دەکرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دووشەممە حاجییانى عێراق و پێنجشەممەش حاجییانى هەرێم گەڕانەوەیان دەستپێدەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەیدسادق.. ئەمساڵ، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕێژەی قوربانیی زیاتر بووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژهەڵاتی كوردستان.. دایك و كچێك كەوتنە نێو بەنداوێكەوە و خنکان

سەرەتا