1 کاتژمێر پێش ئێستا
45 جار خوێنراوەتەوە
وەزیری خوێندنی باڵا: لە قوڵایی دڵمەوە نیگەرانم بۆ دانەمەزراندنی سێ یەكەمەكان
پەیام
وەزیری خوێندنی باڵاى هەرێم لەبارەى دانەمەزراندنى یەکەمەکانەوە دەڵێت: هەست بە نیگەرانی بۆ دانەمەزراندنی سێ یەكەمەكان دەكەم.
سەبارەت بە دەنگۆی دامەزراندنی زیاتر لە 100 كەس بە نایاسایی لە زانكۆی ڕاپەڕین، كە ناڕەزایەتی لێكەوتەوە، وەزیری خوێندنی باڵا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی لە شاری ڕانیە رایگەیاند: ناتوانێت نكۆڵی لەوە بكات هەموو گرێبەستەكان بەشێوەی یاسایی و بە پاكی ئەنجام دراون، بەڵام دادگای ڕانیە بڕیاری یاسایی بۆ بڕیارەكە دەركردووە و هەر كەسێك گومانی هەیە، دەتوانێت ڕێكاری یاسایی بگرێتەبەر.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە