14/08/2020
336 جار خوێنراوەتەوە
توركیا و ئێران ناڕه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر رێكه‌وتنه‌كه‌ی ئیمارات و ئیسرائیل ده‌ربڕی
په‌یام
دوای ئه‌وه‌ی به نێوه‌ندگیری ئه‌مریكا، ئیمارات و ئیسرائیل رێككه‌وتن، له‌سه‌ر ئاستی جیهانی و نێوده‌وڵه‌تی كاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێكه‌وته‌وه.
دوای ڕاگه‌یاندنی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ش، نەتەوەیەکگرتووەکان و وڵاتانى رۆژئاوا پێشوازییان لە رێککەوتنى نێوان ئیمارات و ئیسرائیل کرد کە دوێنێ پێنجشەممە دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند.
لای خۆیه‌وه له لێدوانێكیدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا جه‌ختی له سه‌ر پشتیوانی به‌رده‌وامیی وڵاته‌كه‌ی كرده‌وه بۆ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین و وتی: ئه‌و هاریكارییه‌ی ئێستای ئیسرائیل له‌گه‌ڵ میسر و یۆنان، هه‌نگاوێك نییه فه‌ڵه‌ستینی پێ قووت بدرێت، له‌گه‌ڵ گه‌لی فه‌ڵه‌ستینداین، هیچ كاتێك مافه‌كانی خه‌ڵكی فه‌ڵه‌ستینمان ده‌رخواردی كه‌س نه‌داوه و نایشیده‌ین.
له‌باره‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیمارات و ئیسرائیلیشه‌وه، ناوبراو گوتی: "دەشێت پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانمان لەگەڵ حکوومەتی ئەبو زەبی هەڵپەسێرین یاخود باڵیۆزخانەمان لەو وڵاتە بکشێنینەوە".
ئیبراهیم کاڵن، وتەبێژى سەرۆکایەتى تورکیا لە تویتێکدا رایگەیاند، مێژوو شکستى ئەو لایەنانە تۆمار دەکات کە خیانەت لە گەلى فەلەستین و کێشەکەى دەکەن.
هاوکات وەزارەتى دەرەوەى تورکیا ئەمڕۆ هەینى رایگەیاند، مێژوو، ویژدانى گەلانى ناوچەکە، لە ئیماراتى دووڕوو خۆشنابن و هەڵسوکەوتى لە بیر ناکەن، بەهۆى رێککەوتنى لەگەڵ ئیسرائیل.
لای خۆشیه‌وه وەزارەتى دەرەوەى ئیرانیش رێککەوتنەکەى بە هەنگاوێکى مەترسیدار ناوبردووە و رایگەیاندووە، کۆمارى ئیسلامى پێیوایە ئەوە هەنگاوێکى شەرمەزارکەرە کە ئەبو زەبى ناویەتى بۆ ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانى لەگەڵ "قەوارەى زایۆنى".
جێی باسه دوێنێ پێنجشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رێککەوتنى ئیسرائیل و ئیماراتى ئاشکرا کرد و راگەیەندراوێکی هاوبەشى بڵاوکردەوە و تییدا باسلەوەکراوە، ئەمریکا، ئیسرائیل و ئیمارات سوودمەند دەبن لەم دەستکەوتە مێژووییە.
بنيامين نەتانياهو، سەرۆكوەزيرانى ئيسرائيل رێكەوتنەکەى بە هەنگاوێكى مێژووى وەسفكرد.
تەوەرەکانى رێککەوتنەکە پێکهاتووە لە وەبەرهێنان، گەشتوگوزار، گەشتی ئاسمانیی راستەوخۆ، پرسی ئەمنی، هێڵەکانی پەیوەندی، تەکنەلۆژیا، وزە، تەندروستی، کو‌لتوور، ژینگە، کردنەوەی باڵیۆزخانە.
بڕیاریشە لە هەفتەكانى داهاتوودا شاندى ئيسرائيل و ئيمارات كۆببنەوە و لە بوارە جياوازەكاندا رێككەوتنى دووقۆڵى واژۆ دەكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە