2 کاتژمێر پێش ئێستا
53 جار خوێنراوەتەوە
سی ئێن ئێن: ئیسرائیل هێزی تایبەتی لە ئازەربایجان دژی ئێران جێگیر كردووە
پەیام
سی ئێن ئێن ئاشكرای دەكات، ئیسرائیل بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن دژی ئێران، یەكەی هەواڵگری و سەربازیی نهێنی لە ئازەربایجان جێگیر كردووە و، باكۆیش ڕەتی دەكاتەوە.
كەناڵی "سی ئێن ئێن" لە زاری سەرچاوە ئاگادارەكانەوە بڵاوی كردەوە، ئیسرائیل لە كاتی شەڕەكەیدا لەگەڵ ئێران، یەكەی سەربازی و هەواڵگریی دەستەبژێری بە شێوەیەكی نهێنی لە ناو خاكی ئازەربایجان جێگیر كردووە، كە بەشێكن لە تۆڕێكی نهێنی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئاسانكاریی ئۆپراسیۆنەكان دژی تاران بەكاردێن.
بەپێی ڕاپۆرتەكە، هێزە نهێنییەكانی ئیسرائیل تەنها 96 كیلۆمەتر لە شاری تەبرێزی ئێرانەوە دوور بوون و ئەركی سەرەكییان كۆكردنەوەی زانیاریی هەواڵگری و ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بووە.
ئەم پێگەیەیش هەلێكی ستراتیژیی بۆ ئیسرائیل ڕەخساندووە تا بە وردی چاودێری باكووری ئێران بكات.
لە بەرامبەردا، وتەبێژی باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە واشنتۆن بە توندی ئەم هەواڵانەی ڕەت كردەوە و ڕایگەیاند، كە بانگەشەكان بێ بنەمان و ڕێگە نادەن خاكەكەیان دژی هیچ وڵاتێكی سێیەم بەكاربهێنرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە