2 کاتژمێر پێش ئێستا 75 جار خوێنراوەتەوە

نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ڕزگاركردنی لوبنان لە برسێتى داوای 640 ملیۆن دۆلار دەكات

پەیام

نەتەوە یەكگرتووەكان بانگەوازێكی نوێی بۆ كۆكردنەوەی 640 ملیۆن دۆلار ڕاگەیاند، بەئامانجی ڕزگاركردنی دانیشتووانی لوبنان لە مەترسی برسێتى و داڕمانی ئاسایشی خۆراك. 

عیمران ڕەزا، ڕێكخەری كاروباری مرۆیی نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماژەی بەوە كرد، لە سێ مانگی ڕابردوودا بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەكان و كردەوە سەربازییەكان، دۆخی دانیشتووانی لوبنان گەیشتووەتە ئاستێكی ترسناك و زیانە مەدەنییەكانیش ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕوو لە زیادبوونن.

ئەم بانگەوازە نوێیە بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی لوبنان دەستپێكراوە بۆ كۆكردنەوەی 331 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری زیادە، تاوەكو هاوكاری پێشكەش بە ملیۆنێك و 400 هەزار كەس بكرێت، بەمەش كۆی گشتی بڕە پارەی پێویست دەگاتە نزیكەی 640 ملیۆن دۆلار. 

بەپێی ئامارەكانیش تا كۆتایی مانگی ئایار تەنها 185 ملیۆن و 900 هەزار دۆلار دابین كراوە، ئەمەش بۆشاییەكی گەورە لە بودجەی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی تەنگەژە مرۆییەكان لەو وڵاتەدا دروست دەكات.

نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداری دەدات كە ململانێكان بە خێرایی ئاسایشی خۆراك تێكدەدەن. پێشبینیش دەكرێت تا مانگی ئاب، نزیكەی یەك لە چوار كەس لە لوبنان، كە دەكاتە ملیۆنێك و 400 هەزاركەس، ڕووبەڕووی ئاستی مەترسیداری نائاسایشی خۆراك ببنەوە، ئەو بارودۆخەش پێویستی بە دەستوەردانی خێرای نێودەوڵەتی بۆ ڕێگریگرتن لە كارەساتێكی مرۆیی گەورەتر لە لوبناندا هەیە، كە بەهۆی ململانێكانەوە زیانێكی زۆری بەركەوتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 51 خولەک پێش ئێستا

    ئێران: دوو تێكشكێنەری ئەمریكیمان ناچار كرد دەریای عومان جێبهێڵن

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ڕزگاركردنی لوبنان لە برسێتى داوای 640 ملیۆن دۆلار دەكات

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: ئیسرائیل هێزی تایبەتی لە ئازەربایجان دژی ئێران جێگیر كردووە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: حـزبوڵڵا هاوپەیمانمانە و مووشەكەكانمان دژی ئـ.یسرائیل ئامادەن

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل هێرشەکانى بۆ سەر لوبنان چڕکردووەتەوە و كوژرانی فەرماندەیەكیشى ڕاگەیاند

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    عومان ئاساییبوونوەی كارەكانی بەندەری فەحلی ڕاگەیاند

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: بۆ دەستبەسەرداگرتنی یۆرانیۆمی ئێران پێویستمان بە ڕێككەوتن نییە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەنیاهوو بڕیاری ئاگربەستی لە لوبنان نەخستە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران

سەرەتا