2 کاتژمێر پێش ئێستا
111 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: حـزبوڵڵا هاوپەیمانمانە و مووشەكەكانمان دژی ئـ.یسرائیل ئامادەن
پەیام
ڕاوێژكاری سەربازیی ڕێبەری ئێران، حزبوڵڵا بە هاوپەیمانی وڵاتەكەی ناو دەهێنێت و هۆشداری دەدات كە ئەگەر هێرش بكرێتە سەر بەیروت مووشەكەكانیان ئامادەن بۆ لێدانی ئیسرائیل.
موحسین ڕەزایی، فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران و ڕاوێژكاری سەربازیی ڕێبەری ئێران ڕایگەیاند، حزبوڵڵا هاوپەیمانی ستراتیژییانە و تاران بە تەواوی پشتگیرییان دەكات و پابەندە بە بەڵێنەكانی بەرانبەریان.
ڕەزایی ئاماژەی بەوە كرد، دوژمنانیان ویستوویانە لە ڕێگەی فشارخستنەسەر لوبنان، لە دانوستانەكاندا فشار بۆ سەر ئێران دروست بكەن.
ناوبراو هۆشداریی دا، كە لە كاتی هەڕەشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری بەیروت، هەموو مووشەكەكانی ئێران ئامادە بوون بۆ "ئاگرتێبەردانی" باكووری ئیسرائیل. جەختیشی كردەوە كە لوبنان بەشێكی دانەبڕاو دەبێت لە هەر ڕێككەوتن و ئاگربەستێك كە لە ناوچەكەدا بكرێت و، دەبێت ئیسرائیل خاكی لوبنان چۆڵ بكات.
ئەم لێدوانانە لە كاتێكدا دێن كە باس لەوە دەكرێت پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی دۆناڵد ترەمپ ڕێگری لە بنیامین نەتەنیاهوو كردووە هێرش بكاتە سەر بەیروت.
هاوكات حزبوڵڵاش ئەو ڕێككەوتنی ئاگربەستەی ڕەت كردووەتەوە كە لە واشنتۆن لە نێوان ئیسرائیل و حكومەتی لوبناندا كراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە