1 کاتژمێر پێش ئێستا 70 جار خوێنراوەتەوە

ئیسرائیل هێرشەکانى بۆ سەر لوبنان چڕکردووەتەوە و كوژرانی فەرماندەیەكیشى ڕاگەیاند

پەیام

ئیسرائیل هێرشە ئاسمانییەكانی بۆ سەر لوبنان چڕ كردووەتەوە و سوپای ئەو وڵاتەش كوژرانی فەرماندەیەكی تانكی لە ئەنجامی هێرشەكانی حزبوڵڵادا ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ هەینی، سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەك هێرشی توندی كردە سەر ناوچە جیاجیاكانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان، كە بووەتە هۆی كوژران و برینداربوونی دەیان كەس. 

وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند، تەنها لە هێرشەكانی دوێنێدا 12 كەس كوژراون و 16ی دیكە بریندار بوون، كە ژمارەیەكیان منداڵ و ژنن. هێرشەكان ناوچەكانی نەبتیە، سوور و بەقاعیان كردووەتە ئامانج و فەرمانی چۆڵكردن بۆ چەند گوندێكی دیكە دەركراوە.

لەلایەكی دیكەوە، حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند، بە مووشەكی دژە تانك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان ڕووبەڕووی هێزەكانی ئیسرائیل بوونەتەوە. 

سوپای ئیسرائیل دانی بەوەدا نا ئەفسەرێكیان بە ناوی "ئیتان شموئیل لیمبێرگ" كە شۆفێری تانك بووە، لە ئەنجامی پێكرانی تانكەكەی بە مووشەكێكی دژە تانك لە باشووری لوبنان كوژراوە.

 بەمەش ژمارەی كوژراوانی سوپای ئیسرائیل لە سەرەتای ئەم جەنگەوە گەیشتە 28 سەرباز و زیاتر لە هەزار و 200 بریندار.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: حـزبوڵڵا هاوپەیمانمانە و مووشەكەكانمان دژی ئـ.یسرائیل ئامادەن

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل هێرشەکانى بۆ سەر لوبنان چڕکردووەتەوە و كوژرانی فەرماندەیەكیشى ڕاگەیاند

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: بۆ دەستبەسەرداگرتنی یۆرانیۆمی ئێران پێویستمان بە ڕێككەوتن نییە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەنیاهوو بڕیاری ئاگربەستی لە لوبنان نەخستە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: شكستی ئەڵمانیا لە نەتەوە یەكگرتووەكان بەهۆی سیاسەتە نابەرپرسەكانییەوەیە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەباس عەراقچى: بۆ ئاسایى کردنەوەى پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتانى کەنداودا ئامادەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسرائیل و لوبنان لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ سه‌ردانی توركیا ده‌كات و به‌شدار ده‌بێت له‌ لوتكه‌ی ناتۆ

سەرەتا