22/01/2021 458 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌ردۆغان جارێكی دیكە هەڕەشەی هێرش بۆ سەر شنگال و دەركردنی گرووپه‌كانی ناوی ده‌كات

په‌یام

سەرۆككۆماری توركیا جارێكی دیكە هەڕەشەی هێرش بۆ سەر شنگال و دەركردنی ئەو گرووپانە دەكات كە ئەو بە "تیرۆریست" ناویان دەبات.

(ڕەجەب تەیب ئەردۆغان) سەرۆككۆماری توركیا لەبارەی دەركردنی ئەو گرووپە چەكدارییانەی وڵاتەكەی بە "تیرۆریست"یان ناو دەبات لە شنگال، وتی: من دەستەواژەیەكم هەیە كە هەموو كات دەیڵێمەوە، ئەویش ئەوەیە: هاكا لە شەوێكدا هێرشمان كردە سەر شنگال.

لە میانی لێدوانێكیدا لەدوای نوێژی هەیینی لە شاری ئەستەنبوڵ، (ڕەجەب تەیب ئەردۆغان) بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند كە دوور نییە توركیا بۆ دەركردنی پەكەكە لە شارۆچكەی شەنگالی باكووری عێراق خۆی دەستوەردانی سەربازی بكات.

قسەكانی سەرۆككۆماری توركیا لەدوای ئەو سەردانەی وەزیری بەرگری وڵاتەكەی دێت كە ئەم هەفتەیە بۆ عێراق ئەنجامی دا.

لەبارەی ئەو سەردانەشەوە، سەرۆككۆماری توركیا وتی: وەزیری بەرگرییمان ئامادەیی توركیای بۆ پێشكەشكردنی هاوكاری بە عێراق نیشان داوە بۆ دەركردنی پەكەكە لە شنگال، ئەگەر حكومەتی عێراق داوای بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    بانكی ناوەندیی سووریا: پێنجشەممە كۆتا وادەی مامەڵەكردنە بە دراوی كۆن

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەسۆشەیتد پرێس: ئەمریكا و ئێران دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ ڕێككەوتنی ئاگربەست

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆككۆماری سووریا: متمانەمان بە ڕێككەوتنەکەمان لەگەڵ هەسەدە هەیە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: ژێرخانی سەربازیی ئەمریكا لە هەولێر بە تەواوی وێران كراوە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    كوەیت بەشداری لە هێرشە سەربازییەكانی سەر ئێران ڕەتکردەوە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    جولەکە نیشتەجێكراوەكان ئاگریان لە دوو مزگەوت لە كەناری خۆراوا بەردا

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    حووسییه‌كان: هێرشه‌كانمان بۆسه‌ر سعودیه‌ زیاتر ده‌كه‌ین

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ عومان له‌باره‌ی هورمزه‌وه‌ به‌رهه‌مدار بوون

سەرەتا