07/05/2021
319 جار خوێنراوەتەوە
پەرلەمانی ئێران سەبارەت بە تۆمارێكی دەنگی كه ڕهخنه له قاسم سلێمانی دهگرێت، زهریف بانگهێشت دهكات
پهیام
سەبارەت
بەو تۆمارە دەنگییەی كاردانەوەی گەورەی لێكەوتەوە لە سیاسەتی ئێراندا و تیایدا ڕەخنە
لە جەنەڕاڵ قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی هێزی قودس، دەگرێت و ڕووسیاش تۆمەتبار
دەكات بە كاركردن بۆ رێگری لە ڕێككەوتنی ئەتۆمی، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی
كۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەرلەمانی وڵاتەكەی وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتاران دەداتەوە.
بە
پێی هەواڵێكی ئاژانسی تەنسیمی نیمچەفەڕمی ئێران، زەریف بەهۆی دزەكردنی ئەو دیمانە
نهێنییەی بۆ راگەیاندنەكان كردبوو، رۆژی یەكشەممە نۆی ئایار، بەشداری لە كۆبوونەوەی
لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی و سیاسەتی دەرەكی پەرلەمانی وڵاتەكەیدا دەكات و لەبارەی
ئەو ڕەخنانەی ئاڕاستەی كراون بەهۆی ئەو تۆمارە دەنگییەوە روونكردنەوە دەدات و وەڵامی
پرسیاری پەرلەمانتارانیش دەداتەوە.
وەزیری
دەرەوەی ئێران زەریف، لە مانگی ئاداری 2021دا، دیمانەیەكی لەگەڵ رۆژنامەنووس سەعید
لەیلاز ئەنجامدا و، دیمانەكە بێ ئەوەی بڵاوبكرێتەوە خرایە ئەرشیفی حكوومەتەوە، بەڵام
دزەی پێكرا و لە 25ی نیساندا لە لایەن تەلەفزیۆنی نێودەوڵەتی ئێران كە ناوەندەكەی
لە لەندەنە بڵاوكرایەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە