1 رۆژ پێش ئێستا
116 جار خوێنراوەتەوە
كوەیت.. لەماوەی ساڵێکدا ڕەگەزنامە لە نزیكەی 50 هەزار كەس وەرگیراوەتەوە
پەیام
بەپێی ئاماری وەزارەتی ناوخۆی كوەیت لەماوەی یەك ساڵی ڕابردوودا ڕەگەزنامەی كوەیتی لە نزیكەی 50 هەزار كەس وەرگیراوەتەوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی ناوخۆ، تەنها دوێنێ لە دادگا جیاوازەكانی كوەیت ڕەگەزنامەی كوەیتی لە 357 كەسی دیكە وەرگیراوەتەوە و كۆی گشتی ئەو كەسانەشی كە لەماوەی مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو تاكو ئێستا ئەو ڕێكارەیان بەرامبەر گیراوەتە بەر گەیشتوەتە 50 هەزار كەس.
بەپێی ئەو ڕوونكردنەوەی كە لە چوار سەرچاوەی فەرمی دامودەزگاكانی كوەیت و وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە بڵاوكراوەتەوە، ڕەگەزنامەی كوەیتی لەو كەسانە وەردەگیردرێتەوە ئەگەر لەڕابردوودا لەسەر بنەمای غەش، بەرتیل، درۆ و ساختەكاری ڕەگەزنامەكەی بەدەستهێنابێت.
ئەو هەزاران كەسەش، كە ڕەگەزنامەیان لێوەرگیراوەتەوە بۆ ماوەی یەك ساڵ لەو وڵاتە دەمێننەوە و دواتر یان دەبێت كوەیت بەجێبهێڵن یاخود دەبێت بەڵگەی پێویست و یاسایی بۆ دووبارە بەدەستهێنانەوەی ڕەگەزنامەی كوەیتی بخەنەڕوو.
ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەدایە لەساڵی ڕابردوەوە وەزارەتی ناوخۆ بە بڕیاری جێگری شای ئەو وڵاتە دەستی پێكردووە و، ئەوەش ناڕەزایەتی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی لێكەوتوەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە