1 رۆژ پێش ئێستا 161 جار خوێنراوەتەوە

لە پلانى داگیرکردنى غـ.ەززەدا 80 هەزار سەربازى ئیسرائیلى بەشداردەبن

پەیام

هاوكات لەگەڵ خۆپیشاندانی ملیۆنیدا دژی داگیركردنی كەرتی غەززە، وەزیری بەرگریی قەوارەی زایۆنی پلان بۆ ئەوە دادەنێت، 80 هەزار سەرباز لە ئابڵوقەدان و داگیركردنی غەززە بەشدار دەبن.

ماڵپەڕی واڵای ئیسڕائیلی بڵاویكردووەتەوە، پلانى داگیركردنی كەرتی غەززە بەرفراوانە و ئامانجیەتی زیانی گەورە لە بزووتنەوەی حەماس بدات بەڵام هاوكات مەترسیی بەرچاو ڕووبەڕووی سوپای زایۆنی دەكاتەوە.

بەپێی ماڵپەڕەكە، یسرائیل كاتس، وەزیری بەرگریی قەوارەكە ڕایگەیاندووە، 80 هەزار سەرباز بەشداری لە ئابڵۆقەدانی نوێی غەززە و پلانی كۆنترۆڵكردنی كەرتەكە دەكەن.

هاوكات دەستەی پەخشی زایۆنی بڵاوی كردووەتەوە، پلانی ڕاگواستنی خەڵكی غەززە خراوەتە بەردەم لایەنی ئەمریكی و گفتوگۆی لەسەر كراوە.

بەپێی زانیارییەكان پلانی داگیركردنی غەززە پێكدێت لە چەند قۆناغێك و تیایدا چەند كەمپێك دروست دەكرێت و خەڵكی غەززەی تێدا كۆدەكرێتەوە، لە ماوەی چەند هەفتەیەكیشدا تەواوی خەڵكی غەززە دەگوازرێنەوە و هێزە سەربازییەكان بەشێوەی فراوانتر دەچنە ناوەوە، هەروەها پرۆسەی داگیركردنەكە بە شێوازێكی لەسەرخۆ و قۆناغ بە قۆناغ بەڕێوە دەچێت.

داگیركردنی غەززە لەلایەن قەوارەی زایۆنییەوە كاردانەوەی بەرفراوانی ناوخۆیی و جیهانیی بەدوای خۆیدا هێنا بەڵام قەوارە داگیركەركە بە پشتیوانیی راستەوخۆی ئەمریكا بەردەوامە لە پلانەكانی و گوێ بە ناڕەزایەتی و بۆچوونی جیهان نادات.

دوێنێش زیاتر لە یەك ملیۆن كەس لە چوارچێوەی مانگرتن و ناڕەزایەتی گشتی كە لەلایەن بنەماڵەی دیلەكان و سەربازە كوژراوەكان بانگەوازی بۆ كرابوو، لە قەوارەی زایۆنی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا ته‌نها به‌هۆی برسێتییه‌وه‌ سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    قه‌ته‌ر: وه‌ڵامی پێشنیازی ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن هێزه‌ فه‌له‌ستینییه‌كانه‌وه‌ ئیجابییه‌

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ناوه‌ڕۆكی دواین ئاگربه‌ست كه‌ لایەنە فەڵەستینییەکان ڕەزامەندییان له‌سه‌ر ده‌ربڕیوه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    شكستی سەربازی لە غـ.ەززە، پایەكانی ئیسرائیلى هەژاندووە و بەرەو لەناوچوونى دەبات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    غـ.ەززە.. دیمەنی بەئامانجگرتنی سەربازانی ئیسرائیلى بڵاوكرایەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: هێزەكانمان ڕێكخستووەتەوە و بە هێزەوە بەشداری لە دانوستان دەكەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كوەیت.. لەماوەی ساڵێکدا ڕەگەزنامە لە نزیكەی 50 هەزار كەس وەرگیراوەتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە پلانى داگیرکردنى غـ.ەززەدا 80 هەزار سەربازى ئیسرائیلى بەشداردەبن

سەرەتا