1 رۆژ پێش ئێستا
227 جار خوێنراوەتەوە
غـ.ەززە.. دیمەنی بەئامانجگرتنی سەربازانی ئیسرائیلى بڵاوكرایەوە
پەیام
ڕووبەڕووبوونەوەكانی كەرتی غەززە بەردەوامە و كەتیبەكانی قەسسام دیمەنی بەئامانجگرتنی سەربازانی زایۆنیی بڵاوكردەوە.
لە درێژەی زنجیرە چالاكییەكانیدا كەتیبەكانی قەسسام باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس ڤیدیۆی چەند چالاكییەكی لەژێر ناوی "بەردەكەی داود" بڵاوكردە و تێدا ئاماژەی بەوە كردووە دوو بۆمپی چێنراوی زەمینی و لكاویان بە بلدۆزێك و هێزێكی پیادەی سەربازیی سوپای زایۆنی تەقاندووەتەوە و بە گولە هاوەنیش ناوچەییكیان لە جەبالیای باكووری كەرتەكە بۆردومان كردووە كە سووپای داگیركەری لێ بووە.
وەك لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت بەرگریكاران بە كەرەستەی سەرەتایی هەڵدەستن بە ئامادەكردنی بۆمبەكان و لە ڕێگەی هاتوچۆی هێزەكانی سوپای زایۆنیدا لە چاڵدا دەیشارنەوە و پاشانیش پاشماوەی بلدۆزەرێكی جۆری دی نۆ دەردەكەوێت كە بۆرمبەكەی پێدا تەقیوەتەوە.
لە دیمەنێكی دیكەیشدا بەرگریكارێكی قەسسام دەردەكەوێـت كە دوای بەدیكردنی چەند سەربازێكی سوپای زایۆنی بۆمبێكیان بۆ هەڵدەدات پێیاندا دەتەقێتەوە.
دوای گرتە ڤیدیۆییەكەیش قەسسام چالاكییەكی دیكەی بڵاوكردەوە و ئاشكرایكرد، كە بەرگریكارانیان توانیویانە ڕۆژی ڕابردوو واتە شەممە هێزێكی زایۆنی بخەنە ناو كێڵگەیەكی بە مین چێنراو لە ناوچەی یاریگای مەناسڕە لە حەی زەیتوونی غەززە، و تێیدا پێكرانی سەربازان و كەرەستە و ئۆتۆمبێلەكانی زایۆنی بەدی كراون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە