1 رۆژ پێش ئێستا
128 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: هێزەكانمان ڕێكخستووەتەوە و بە هێزەوە بەشداری لە دانوستان دەكەین
پەیام
ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانیی ئێران ڕایگەیاند، كاریان لەسەر بونیادنانەوەی هێزەكانیان كردووە و بە هێزەوە بەشداری لە دانوستان دەكەن.
عەلی لاریجانی لە دیدارێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە داوە، دوای جەنگی 12 ڕۆژە لەگەڵ قەوارەی زایۆنی خاڵە لاوازەكانی سوپا و هێزە ئەمنییەكانیان دیاریكرد و كاریان لەسەر بونیادنانەوە و خۆڕێكخستنەوە كردووە، ئێستا هێزە سەربازییەكانی ئێران لەوپەڕی ئامادەباشیدان.
لەبارەی دانوستانەكانی تاران لەگەڵ واشنتۆن و وڵاتانی ئەورووپا لاریجانی ڕایگەیاندووە: دانوستان پرۆسەیەكی تاكتیكییە هەندێك جاریش دەبێتە ئەرك بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە ئێران لەوپەڕی هێزدا دانوستان دەكات و ڕازی نابێت لەسەر بنەمای هێز هیچ مەرجێك بەسەریدا بسەپێنرێت.
لەبارەی دۆخی لوبنان و پرۆسەی داماڵینی چەك لە حزبوڵڵاوە، ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ڕایگەیاندووە: ئێمە دەستێوەردان لە كاروباری ناوخۆیی لوبنان ناكەین بەڵام لە هەردۆخێكدا لە تەنیشت گەلی لوبنانەوە دەوەستین.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە