29/12/2021 263 جار خوێنراوەتەوە

​پارێزگاری هه‌ولێر: زیانی هەردوو لافاوەكە 26 ملیارد دینار بووه‌

په‌یام

پارێزگاری هەولێر ئاشكرایدەكات، قەبارەی زیانەكانی هەردوو لافاوەكەی هەولێر بە 26 ملیار دینار خەمڵێندراوە، زیاتر لە سێ هەزار خێزانیش كەلوپەلەكانی ناوماڵیان لەدەستداون.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، قەبارەی زیانەكانی هەردوو لافاوەكەی ئەمساڵی هەولێر، بە 26 ملیار دینار خەمڵێندراوە.

باسی لەوەشكرد، ئەو هاوكارییانەی وەك قەرەبوو بۆ زیانەكان كۆكراونەتەوە، نزیكەی 11 ملیار دینارن.

پارێزگاری هەولێر نیگەرانە لە هەڵوێستی حكومەتی عێراق و دەڵێت، “سەرەڕای گەورەیی قەبارەی زیانەكان، بەڵام بۆ قەرەبووی لافاوەكەی دووەم تەنها بڕی دوو ملیار دیناری ناردووە و لێیان وەرنەگیراوە، بۆ قەرەبووی لافاوی یەكەمیش بڕی سێ ملیار دیناری ناردووە”.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 21 خولەک پێش ئێستا

    حكومەتی هەرێم سێ ساڵە لە دۆخی ماوەبەسەرچوودا بەردەوامە لە كارەكانی

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێكخراوی ستۆپ: پەككەوتنی پەرلەمان و پێكنەهێنانی حكومەت خەریكە دەبێتە حاڵەتێكی ئاسایی

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    چین.. کانێک کە 247 كرێكارى تێدابوو تەقییەوە و 90 کەس گیانی لەدەستدا

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاندێکى هەرێم کە سەرجەم ئەندامەکانى پارتین لە بەغدادە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    وڵاتانی ڕۆژئاوا داوا لە ئیسرائیل دەکەن ئۆردوگای نوێ و توندوتیژییەكان لە كەناری ڕۆژئاوا ڕابگرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێشبینی سەرڕێژبوونى بەنداوی دوكان لە ڕۆژانی جەژن دەکرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: سبەى پلەکانى گەرما بەرزدەبێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمه‌ڵ و پارتی كۆبوونه‌وه‌ و پرسی دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن تاوتوێ كرا

سەرەتا