1 کاتژمێر پێش ئێستا
54 جار خوێنراوەتەوە
میدیاكانی ئەمریكا: ساعدی پلانی هەبووە ئیڤانكای كچی ترەمپ تیرۆر بكات
پەیام
میدیاكانی ئەمریكا بڵاویان كردەوە سەركردە دەستگیركراوەكەی حیزبوڵڵای عێراقی بەنیازی تیرۆركردنی كچەكەی ترەمپ بووە.
دوای تێپەڕبوونی هەفتەیەك بەسەر دەستگیركردنی محەمەد باقر ساعدی سەركردە لە كەتیبەكانی حیزبوڵڵای عێراقی لە توركیا لەلایەن هێزەكانی ئەمریكا و گواستنەوەی بۆ ئەو وڵاتە، میدیاكانی ئەمریكا تۆمەتی نیازی تیرۆركردنی ئیڤانكا كچی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی وڵاتیان داوەتە پاڵ.
میدیاكانی ئەمریكا باس لەوە دەكەن ساعدی تەمەن 32 ساڵ، بەڵێنی بۆ سوپای پاسدارانی ئێران دووپات كردووەتەوە كە ئیڤانكا ترەمپ بكوژێت و نەخشەی ماڵەكەشی لە فلۆریدا پێ بووە.
بەپێی ئەوەی میدیای ئەمریكی بڵاویان كردووەتەوە "سەركردەكەی حیزبوڵڵای عێراقی بۆ تۆڵەكردنەوەی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووتری فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لە هەوڵی بەئامانجگرتنی خێزانەكەی ترەمپدا بووە".
محەمەد باقر ساعدی ڕۆژی 15ی ئەم مانگە لە توركیا و لە لایەن هەواڵگریی ئەمریكا و بە پاڵپشتی چەند ئاژانس و دەزگایەكی ئەمنیی نزیك لە ئەمریكا، دەستگیركرا و 18 تۆمەتی هێرشكردنی لە ئەمریكا و ئەوروپا ئاڕاستە كرا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە