2 کاتژمێر پێش ئێستا
112 جار خوێنراوەتەوە
ڕێكخراوی ستۆپ: پەككەوتنی پەرلەمان و پێكنەهێنانی حكومەت خەریكە دەبێتە حاڵەتێكی ئاسایی
پەیام
ئەمڕۆ، لە شاری هەولێر و لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا ڕێكخراوی ستۆپ ڕاپۆرتێكی لەبارەی لێكەوتە نەرێنییەكانی پەكخستنی پەڕلەمانی كوردستان و پێكنەهێنانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە.
لە كۆنگرەكەدا ڕێكخراوەكە ڕاشیگەیاند: لە پێنج مانگی ئەمساڵدا لەكۆی 21 كۆبوونەوە كە دەبوو ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامی بدایە، تەنیا سێ كۆبوونەوەی كردووە، وتیشی: بەداخەوە خەریكە پەككەوتنی پەرلەمان و پێكنەهێنانی كابینەی دەیەم دەبێتە حاڵەتێكی ئاسایی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە