1 کاتژمێر پێش ئێستا 88 جار خوێنراوەتەوە

وڵاتانی ڕۆژئاوا داوا لە ئیسرائیل دەکەن ئۆردوگای نوێ و توندوتیژییەكان لە كەناری ڕۆژئاوا ڕابگرێت

پەیام

حەوت وڵاتی گەورەی ڕۆژئاوا، داوایان لە ئیسرائیل كرد، فراوانكردنی ئۆردوگا جوولەكەنشینەكان لە كەناری ڕۆژئاوا بەپەلە ڕابگرێت و ڕێگری لە فراوانبوونی توندوتیژی ئۆردوگانشینەكان دژی فەلەستینییەكان بكات. 

ئەو وڵاتانە حكومەتی ئیسرائیلیان تۆمەتبار كردووە بەوەی كە دەرفەتەكانی چارەسەری دوو دەوڵەت لەناو دەبات و دەبێتە هۆی پەرەپێدانی گرژییەكان لە ناوچەكەدا. 

هەریەكە لە وڵاتانی بەریتانیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، كەنەدا، ئۆسترالیا و نیوزلەندا بەیاننامەیەكی هاوبەشیان دەركرد و لە بەیاننامەكەدا جەختیان كردووەتەوە، بارودۆخی كەناری ڕۆژئاوا لە ماوەی مانگەكانی ڕابردوودا تێكچوونێكی مەترسیداری بەخۆیەوە بینیوە و توندوتیژییەكان لەلایەن جوولەكە ئۆردوگانشینەكانەوە گەیشتووەتە ئاستێكی بەرز و بێپێشینە. 

ئەو حەوت وڵاتە هۆشدارییان لە پلانەكانی بنیاتنانی ئۆردوگا جوولەكەنشینەكان لە ناوچەی "ئی وەن" دا و بە پێشێلكارییەكی توندی یاسا نێودەوڵەتییەكانیان زانی. 

هەروەها داوایان لە حكومەتی ئیسرائیل كرد لێپرسینەوە لەو جوولەكە ئرۆدوگانشینانە بكات كە لە توندوتیژییەكاندا تێوەگلاون و لێكۆڵینەوەش لەو پێشێلكارییانە بكرێت كە خراونەتە پاڵ هێزە ئیسرائیلییەكان. 

ئەم بەیاننامەكەش لە كاتێكدایە، ڕەخنە نێودەوڵەتییەكان بۆ سەر حكومەتەكەی نەتانیاهۆ زیادی كردووە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    وڵاتانی ڕۆژئاوا داوا لە ئیسرائیل دەکەن ئۆردوگای نوێ و توندوتیژییەكان لە كەناری ڕۆژئاوا ڕابگرێت

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشبینی سەرڕێژبوونى بەنداوی دوكان لە ڕۆژانی جەژن دەکرێت

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: سبەى پلەکانى گەرما بەرزدەبێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمه‌ڵ و پارتی كۆبوونه‌وه‌ و پرسی دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن تاوتوێ كرا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانی.. كلیلی یەكەكانی نیشتەجێبوونی مایۆركا سیتی ڕادەستی خاوەنەكانیان كرا

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    سعوودیە: چوارشەممە 27ی ئایار یەکەم ڕۆژى جەژنی قوربان دەبێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    سعودییە: سبەى یەکەم ڕۆژى مانگى زیلحیجەیە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    بەرەی گەل: پێویستە دۆسییەی حەمە ڕەش بە خێرایی یەكلایی بكرێتەوە

سەرەتا