23/05/2026 414 جار خوێنراوەتەوە

چین.. کانێک کە 247 كرێكارى تێدابوو تەقییەوە و 90 کەس گیانی لەدەستدا

پەیام

بەهۆی تەقینەوەی غاز لە كانێكی خەڵوز لە چین لانی كەم 90 كەس گیانیان لەدەست دا و سەرۆكی ئەو وڵاتەش داوای لێكۆڵینەوەی بەپەلە دەكات.

میدیا فەڕمییەكانی چین بڵاویان كردەوە: ئاماری قوربانییانی تەقینەوەی كانی خەڵوزی "لیوشین یو" لە ناوچەی "چین یوان" ی هەرێمی شانشی، یان شەنشی لە باكووری وڵاتەكە، گەیشتووەتە لانی كەمی 90 كەس.

لەوبارەوە، ئاژانسی هەواڵی شینخوا-یش بڵاوی كردووەتەوە "تەقینەوەكە لە شەوی هەینیدا و كاتێك ڕووی داوە كە 247 كرێكار لە ژێر زەویدا لە كانەكە خەریكی كاركردن بوون".

لای خۆیەوە، شی جین پینگ، سەرۆكی چین فەرمانی بە تیمەكانی فریاكەوتن كردووە هەموو هەوڵێكیان بۆ ڕزگاركردنی برینداران بخەنە گەڕ و داوای لێكۆڵینەوەیەكی وردی كردووە بۆ سزادانی یاسایی ئەو كەسانەی لە ڕووداوەكەدا كەمتەرخەم بوون. 

هاوكات لی چیانگ، سەرۆكوەزیرانی چین جەختی لە بڵاوكردنەوەی زانیاریی ورد و لێپرسینەوەی توند لە بەرپرسانی ڕووداوەكە كردووەتەوە.

لە ئێستادا بەڕێوەبەرایەتی باری لەناكاو لە ناوچەكە سەرقاڵی بەردەوامیدانە بە كارەكانی گەڕان و ڕزگاركردن، هاوكات لێكۆڵینەوە بۆ زانینی هۆكاری سەرەكی ئەو تەقینەوە غازییەكە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ئەو ژمارە زۆرەی كرێكاران  بەردەوامە و پێشبینیی زیادبوونی ئاماری گیانلەدەستدان لەو ژمارەیەی كە هەیە، دەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    رۆبیۆ: گیان له‌ده‌ستدانی سه‌ربازێكمان له‌ عێراق ڕووداوێكی نه‌خوازراو بووه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    "بەغداد و هەولێر تائێستا هیچ گفتوگۆیەکیان لەبارەی بودجەی 2027 نەكردووە"

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عەلی قەرەداغی: ئیدانەی هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان دەكەین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو كەسەی بە گۆڕینی دەنگی بۆ كچ هەزاران دۆلاری دەستکەوتووە، دەستگیر كرا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كوشتارگەكان و فرۆشیارانی ماسی خواستیان بۆ بەکارهێنانى سەهۆڵ ماوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانى.. لەسەر کوشتنی هاووڵاتییەک چوار تۆمەتبار دەستگیرکران

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ ڕاگەیاندنەکان: لە كاتی ڕووماڵەکانتاندا بەرپرسیارێتی لەبەرچاو بگرن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیی: پلەکانى گەرما بەرزتر دەبنەوە و لە گەرمیان دەگاتە 46 پلە

سەرەتا