1 کاتژمێر پێش ئێستا 139 جار خوێنراوەتەوە

شاندێکى هەرێم کە سەرجەم ئەندامەکانى پارتین لە بەغدادە

پەیام
 
سەرۆكوەزیرانی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی شاندێكی وەزیر و بەرپرسەكانی حزبەكەی سەردانی بەغدادی كرد.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، مەسروور بارزانی سەرۆكوەزیرانی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدادی پایتەختی عێراقی كرد و لە یەكەم كۆبوونەوەیدا لەگەڵ عەلی زەیدی سەرۆكوەزیرانی حكوومەتی فیدڕاڵ كۆبووەوە و بڕیارە لەگەڵ سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران و سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و ژمارەیەك بەرپرسی لایەنەكانیش كۆ ببێتەوە.

بەپێی ئەوەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی كردووەتەوە لە كۆبوونەوەكاندا "گۆڕانكاری و پەرەسەندنەكانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكە، چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵ لەسەر بنەمای دەستوور" تاوتوێ دەكرێن.

ئەمەو هەر چەندە ناوی ئەندامانی شاندەكەی هاوڕێی سەرۆكوەزیرانی ماوەبەسەرچووی هەرێم نەهاتووە، بەڵام بە پێی وێنەكان شاندەكە لە هەر یەك لە سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزیری ناوخۆ، وەزیری كارەبا و سامانە سروشتییەكان بەوەكالەت و سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەران و نوێنەری حكوومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم لە بەغداد پێك هاتووە كە سەرجەمیان لە پێكهاتەی پارتین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 19 خولەک پێش ئێستا

    چین.. کانێک کە 247 كرێكارى تێدابوو تەقییەوە و 90 کەس گیانی لەدەستدا

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    شاندێکى هەرێم کە سەرجەم ئەندامەکانى پارتین لە بەغدادە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    وڵاتانی ڕۆژئاوا داوا لە ئیسرائیل دەکەن ئۆردوگای نوێ و توندوتیژییەكان لە كەناری ڕۆژئاوا ڕابگرێت

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشبینی سەرڕێژبوونى بەنداوی دوكان لە ڕۆژانی جەژن دەکرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: سبەى پلەکانى گەرما بەرزدەبێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمه‌ڵ و پارتی كۆبوونه‌وه‌ و پرسی دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن تاوتوێ كرا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانی.. كلیلی یەكەكانی نیشتەجێبوونی مایۆركا سیتی ڕادەستی خاوەنەكانیان كرا

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    سعوودیە: چوارشەممە 27ی ئایار یەکەم ڕۆژى جەژنی قوربان دەبێت

سەرەتا