16/09/2024
323 جار خوێنراوەتەوە
عێراق هەوڵی باشتركردنی هێڵەكانی ئینتەرنێت دەدات و چەند ڕێککەوتنێکى ئەنجامداوە
پەیام
عێراق هەوڵی باشتركردنی هێڵەكانی ئینتەرنێت دەدات و بۆ ئەو مەبەستە ڕێكەوتنێكی لەگەڵ دوو كۆمپانیای قەتەری و بەحرێنی كردووە بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی كێبڵەكانی لە ژێر دەریادا.
وەزارەتی پەیوەندییەكانی عێراق رایگەیاندووە، لەگەڵ گرووپی كۆمپانیاكانی (ئورید)ـی قەتەری ڕێكەوتنیان كردووە بۆ دانانی 24 جووت كێبڵ بە خێرایی 500 تێرابایت لە ژێر دەریادا كە لە بەندەری فاوەوە لە پارێزگاری بەسڕە لە باشووری عێراق تا كەنداوی عەرەبی درێژ دەبێتەوە.
وەزارەتەكە راشیگەیاندووە، ڕێكەوتنێكی هاوشێوەی لەگەڵ كۆمپانیایەكی دیكەی بەحرێنی كردووە لەبارەی كێبڵەكانی ئینتەرنێتەوە لە ژێر دەریاداو، هەردوو ڕێكەوتنەكەش لە پێناو بەرزكردنەوەی كوالێتی هێڵەكانی ئینتەرنێتە لە عێراقدا.
لە ئێستادا نزیكەی 200 كێبڵی ئینتەرنێت لە ژێر ئاوەكانی كەنداوی عەرەبی بوونی هەیە و لەوێوە درێژ دەبێتەوە بۆ ئەورووپا و وڵاتانی دیكەی عەرەبی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە