09/11/2024 680 جار خوێنراوەتەوە

عێراق.. پێشنیازی پێكهێنانی وەزارەتێک دەکرێت كە گرنگی بە بواری ژیریی دەستكرد بدات

پەیام 

پێشنیازی پێكهێنانی وەزارەت، یان دەستەیەكی سەربەخۆ لە عێراق دەكرێت كە گرنگی بە بواری ژیریی دەستكرد بدات.

لە ڕاگەیەنراوێكدا ویسام حەدمل ئەلحەلو، بەڕێوەبەری ناوەندی سیاسیی و ئابووریی عێراق دەڵێ: دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەكانی سەرژمێری كە لە مانگەدا بەڕێوە دەچێت، پێكهێنانی وەزارەت، یان دەستەیەكی سەربەخۆ تایبەت بە ژیریی دەستكرد بەتایبەت لە بوارەكانی پەروەردە، فێركردن، ئابووری و سەرجەم كەرتەكانی بازرگانی و پیشەسازی و وەبەرهێنان، زۆر پێویستە.

ئەو شارەزا عێراقییە ئاماژەی بەوەش داوە "دەكرێت ژیریی دەستكرد لە بواری ئینتەرنێت، كۆمپانیاكانی پەیوەندی، كەرتی گەشتیاری، بانكەكان، پارەدانی ئەلكترۆنی، كۆمپانیاكان، دڵنیایی و هەموو بوارێكدا، بۆ بەرەوپێشبردنی عێراق هاوكار بێت".

بەڕێوەبەری ناوەندی سیاسیی و ئابوریی عێراق ژیریی دەستكردی بە (چەكی دوو دەم) ناو هێناوە كە بەپێی بەكارهێنان سوودەكەی دەگۆڕێت، ڕایشیگەیاندووە: دامەزراوەكانی دەوڵەت دەتوانن لەپێناو پاراستنی ئاسایشی وڵات لە بوارە جیاوازەكاندا وەبەرهێنان لەم كەرتەدا بكەن.

ژیریی دەستكرد دوایین داهێنان و بەرەوپێشبردنی تەكنەلۆژیایە لە جیهاندا و چەند ساڵێكە بەرەوپێشچوونەكەی هێندە بەرچاوە لای بەشێك لە وڵاتەكان و لەپێناو كۆنتڕۆڵكردنیدا دامەزراوە و دەستەی تایبەتیان بۆ دروست كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11/05/2026

    ئاسیاسێڵ و پلاتفۆڕمی 1001پرۆسەی وەرچەرخانی دیجیتاڵیی لە عێراق خێراتر دەكەن

  • 19/04/2026

    لەگەڵ هەر ڕووداوێكدا سەكۆكانی سۆشیال میدیا لە هەرێم دەبنە هۆی چەواشەكاری

  • 09/04/2026

    ئاسیاسێڵ و زانکۆی ئەلنەهرەین کردنەوەی یەکەم تاقیگەی G5 بۆ مەبەستی پەروەردەیی لە عێراق ڕادەگەیەنن

  • 20/01/2026

    ئاسیاسێڵ و ڕێکخراوی نیوزسۆشیاڵ؛ یەکەمین سیستەمی نیشتیمانی بۆ ژیریی دەستکرد ڕادەگەیەنن

  • 29/11/2025

    كاریگەرییە مەترسیدارەكانی زیرەكیی دەستكرد لەسەر نەخۆشانی دەروونی

  • 23/11/2025

    بەهۆى شاردنەوەى چەند ڕاستییەک لەسەر زیانەکانى سۆشیاڵمیدیا سکاڵا لەدژى کۆمپانیاى مێتا تۆماردەکرێت

  • 19/11/2025

    درۆنی سەربازیی چۆن دەتوانێت لەئاسماندا شاراوە بێت؟

  • 08/11/2025

    بە تۆمەتی هاندان بۆ خۆكوشتن، سكاڵا دژی كۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای تۆماركراوە

سەرەتا