2 کاتژمێر پێش ئێستا
59 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ دەركردنی پاسپۆرتێكی نوێی ئەمریكاى بە وێنەی خۆیەوە ڕاگەیاند
پەیام
بەبۆنەی ساڵیادی سەربەخۆیی ئەمریكا، ترەمپ پاسپۆرتێكی نوێی وڵاتەكەی ڕاگەیاند كە وێنەی خۆی لەسەرە.
بە بۆنەی یادی 250 ساڵەی سەربەخۆیی ئەمریكاوە، دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، پەردەی لەسەر نموونەیەكی نوێی پاسپۆرتی وڵاتەكەی لادا كە لە چەند مانگی ڕابردووەوە كاری لەسەر دەكرێت و تێیدا وێنەیەكی خۆی بە مۆنی و تووڕەیی لەسەرە.
ترەمپ لە هەژماری "ترووس سۆشیاڵ" وێنەكەی بڵاو كردەوە و نووسیویەتی: "ئەم پاسپۆرتە دەڵێت: بەخێر بێن، بەڵام ڕەفتارەكانتان باش بێت!".
لە دیزاینەكەدا، ترەمپ لە پشت مێزی كارەكەی لە نووسینگەی ڕیزۆڵتی كۆشكی سپییەوە دەردەكەوێت كە دەستی خستووەتە سەر مێزەكەی، لە پشتیشیەوە دەقی ڕاگەیەنراوی سەربەخۆیی ئەمریكا دەردەكەوێت.
لاپەڕەكەی بەرامبەریشی وێنەیەكی تابلۆی 'ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی' هونەرمەند (جۆن ترۆمبۆڵ)ی تێدایە كە گوزارشت لە ساتی واژووكردنی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی لە ساڵی 1776دا دەكات و دەستەواژەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا 250ی لەسەر نووسراوە."
كۆشكی سپی ڕایگەیاندووە "ئەم وەشانی پاسپۆرتە سنووردارە و تەنها لە ئۆفیسی واشنتۆن دەردەكرێت و بە شێوەی ئۆنلاین، یان لە شوێنەكانی دیكە بەردەست نابێت".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە