2 کاتژمێر پێش ئێستا 114 جار خوێنراوەتەوە

ئاماری بومەلەرزەكەى ڤەنزوێلا بۆ 920 گیانلەدەستدان و هەزاران بریندار بەرزبووەوە

پەیام

ئاماری قوربانییانی بوومەلەرزەكەی ڤەنزوێلا لە بەرزبوونەوەدایە، بەپێی ئامارێكی نەتەوە یەكگرتووەكانیش دەیان هەزار كەس بێسەروشوێنن.

بەگوێرەی دوایین ئامارەكان، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی دوو بوومەلەرزە بەهێزەكەی ڕۆژی چوارشەممەی ڤەنزوێلاوە بۆ 920 كەس و سێ هەزار بریندار بووەوە.
 
لای خۆیەوە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند: زیاتر لە 50 هەزار كەس هێشتا بێسەروشوێنن و مەترسی هەیە ژمارەی گیانلەدەستدانەكان 10 هەزار كەس تێپەڕێنێت. 

لەوبارەوە دێڵسی ڕۆدریگز، سەرۆكی كاتیی ڤەنزوێلا، ڕایگەیاند: ویلایەتی "لا گوایرا" زۆرترین زیانی بەر كەوتووە و دۆخی سەربازیی لەوێ ڕاگەیەنراوە.

هاوكات هێشتا تیمە نێودەوڵەتییەكانی فریاكەوتن كە لانی كەم 17 وڵات بەشدارییان تێدا كردووە لە هەوڵی چڕدان بۆ ڕزگاركردنی ئەوانەی لەژێر داروپەرووی باڵەخانە ڕووخاوەكاندا ماونەتەوە. 

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانیش هۆشداری دەدات كە 72 كاتژمێری یەكەم بۆ ڕزگاركردنی ژیانی مرۆڤەكان زۆر یەكلاكەرەوەیە، بەڵام سیستمی تەندروستی ڤەنزوێلا لاوازە و پێویستی بە هاوكاری پزیشكی بەپەلە هەیە.

ئەوەیش كە لە شاشەی پەیامەوە دەیبینن وێنە ئاسمانییەكانی ناوچەی نیشتەجێبوونەكانن بە تەواوی خاپوور بوون و كارەساتەكە زۆر لەوە گەورەترە كە پێشتر مەزەندە دەكرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاماری بومەلەرزەكەى ڤەنزوێلا بۆ 920 گیانلەدەستدان و هەزاران بریندار بەرزبووەوە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەڵمانیا.. هێرشبەرەكەی سەر بازاڕی كریسمس كە چالاكێكی دژە ئیسلامە سزادرا

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەردەلوول دووملیۆن كەسى لە ژاپۆن ئاوارە کردووە و ژیانی لە تایوان پەكخستووە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    لوبنان و ئیسرائیل ڕێكەوتنێكیان بۆ كاری هاوبەش لە واشنتن واژوو كرد

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    شەپۆلێكی گەرما ئەوروپای گرتووەتەوە و تەنگی بە ملیۆنان هاووڵاتی هەڵچنیوە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاماری بومەلەرزەكەى ڤەنزوێلا گەیشتە 235 گیانلەدەستدان و 4300 بریندار

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕافایل گروسی: تواندنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران یەكێكە لە بژاردەكان

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    چین یاسایەكی نوێ دژى نەیارانی لە دەرەوەی سنوورەكانی جێبەجێ دەكات

سەرەتا