29/11/2024 217 جار خوێنراوەتەوە

سووریا.. ئۆپۆزسیۆن كۆنتڕۆڵكردنی دەوروبەری حەلەبی ڕاگەیاند

پەیام 

ئۆپۆزسیۆنی چەكداریی سووریا ئازادكردنی دەوروبەری خۆراوای حەلەبی ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئۆپۆزسیۆنی چەكداریی سووریا ئاماژەی بەوە كرد، دوای ئۆپراسیۆنێكی گەورە بۆ سەر هێزەكانی ڕژێمی سووریا و هاوپەیمانەكانی، توانیویانە دەوروبەری خۆراوای حەلەب كۆنتڕۆڵ بكەنەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لە ئۆپراسیۆنەكەدا دەیان چەكدار لە هەردوو لا كوژراون، هاوكات بەهۆی پێكدادانەوە ڕێگای نێودەوڵەتی بەرەو دیمەشقی پایتەختی سووریا داخراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، لە ئۆپراسیۆنەكەدا دەستەی ئازادكردنی شام و چەند لایەنێكی دیكە لە سوپای نیشتمانی سووری شانبەشانی ئۆپۆزسیۆنی چەكداریی سووریا جەنگاون.

لەبەرانبەردا وەزارەتی بەرگریی سووریا ئاماژەی بەوە كردووە، بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕووسیا و هێزەكانی دیكەی هاوپەیمان، تەواوی ئەو ناوچانە دەخەنەوە ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیان كە لە ئێستادا بەدەست ئەوانەوە نین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەکسیۆس: ئەمریکا فڕۆکەی جەنگیی ستراتیژی بی١ـی لە دژی ئێران بەکارهێنا

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا زنجیره‌یه‌كی دیكه‌ی هێرشی كرده‌ سه‌ر پێگه‌كانی ئێران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: بنكه‌ سه‌ربازییه‌كان و كۆگاكانی درۆنمان له‌ ئێران بۆردومان كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ گه‌رووی هورمز ڕوونادات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێشنیازكراوه‌ بۆ ماوه‌ی ده‌ ڕۆژ هێرشه‌ سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر ئێران ڕابگیردرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا داوا له‌ هاووڵاتیانی ده‌كات گه‌شت بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌كه‌ن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: هێرشمان كرده‌ سه‌ر بنكه‌ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئوردن و به‌حرێن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئیسرائیلی: له‌ جه‌نگی سه‌ر ئێراندا ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌ ئاستێكی به‌رزدا له‌ هه‌ماهه‌نگیدان

سەرەتا