6 کاتژمێر پێش ئێستا 931 جار خوێنراوەتەوە

میدیای ئیسرائیلی: له‌ جه‌نگی سه‌ر ئێراندا ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌ ئاستێكی به‌رزدا له‌ هه‌ماهه‌نگیدان


سوپای ئەمریکا ئامادەکارییەکانی بۆ خولێکی نوێ و فراوانتری هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر ئێران چڕكردوه‌ته‌وه‌ و، چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات.

میدیا ئیسرائیلییەکان لە سەرچاوەیەکی ئەمنیی ئاگادارەوە بڵاویانکردووەتەوە کە واشنتۆن پلانی هەیە لە ڕۆژانی داهاتوودا ئاستی هێرشە ئاسمانی و سەربازییەکانی بۆ سەر ئامانجەکان لە ناوخۆی ئێران بەرزبکاتەوە. بەپێی ڕاپۆرتەکان، هەموو پلانە سەربازییە پێویستەکان بۆ قۆناغی داهاتوو ئامادەکراون و ڕەوانەی سەر مێزی بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا کراون بۆ ئەوەی ڕەزامەندییان لەسەر بدرێت.

سەرچاوە ئەمنییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە ئێستادا واشنتۆن نایەوێت ئیسرائیل ڕاستەوخۆ بەشداری لەم شەپۆلە نوێیەی هێرشەکاندا بکات، بەڵام هاوئاهەنگی و ئاڵوگۆڕی زانیاریی هەواڵگری لە بەرزترین ئاستدا لە نێوان هەردوو وڵاتدا بەردەوامە. لەلایەکی دیکەوە، تەلەڤیزیۆنی فەرمیی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە ناوەڕۆکی پلانە پێشنیارکراوەکە بە جۆرێک داڕێژراوە کە دەکرێت کاریگەریی ڕیشەیی لەسەر پێگەی دەسەڵاتی تاران دابنێت.

لە چوارچێوەی ئەم ئامادەکارییانەدا، ئاماژە بەوە کراوە کە پنتاگۆن دەستیکردووە بە گواستنەوە و جێگیرکردنی ژمارەیەکی زیاتری فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی سوتەمەنیبەخش لە بنکەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە کردەوە سەربازییە چاوەڕوانکراوەکان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ گه‌رووی هورمز ڕوونادات

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشنیازكراوه‌ بۆ ماوه‌ی ده‌ ڕۆژ هێرشه‌ سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر ئێران ڕابگیردرێت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا داوا له‌ هاووڵاتیانی ده‌كات گه‌شت بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌كه‌ن

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هێرشمان كرده‌ سه‌ر بنكه‌ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئوردن و به‌حرێن

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    میدیای ئیسرائیلی: له‌ جه‌نگی سه‌ر ئێراندا ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌ ئاستێكی به‌رزدا له‌ هه‌ماهه‌نگیدان

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: زنجیره‌یه‌ك هێرشی دیكه‌مان كرده‌ سه‌ر ئێران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: بیرۆكه‌ و پێشنیازمان بۆ ڕاگرتنی جه‌نگ ئاڕاسته‌ كراوه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ ئیسرائیل ئاماده‌كاری ده‌كات و ئه‌گه‌ری فراوانبوونی جه‌نگ له‌ ئارادایه‌

سەرەتا