01/02/2025
371 جار خوێنراوەتەوە
كۆشكی سپی: دەرچوونی "كۆڤید-19" لە تاقیگەیەكی وڵاتی چین ڕاستییەكی سەلمێنراوە
پەیام
وتەبێژی كۆشكی سپی ڕایگەیاند، ئەو بانگەشانەی كە دەڵێن ڤایرۆسی "كۆڤید-19" لە تاقیگەیەك لە شاری وۆهانی چین دزەی كردووە "ڕاستییەكی سەلمێنراوە".
ئەمە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كارۆلین لیڤیت وتەبێژی كۆشكی سپی: لە وەڵامی ڕاگەیاندنێكی دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمریكا "سی ئای ئەی" كە ئاماژەی بەوە كردووە كە ڤایرۆسی "كۆڤید-19" لە تاقیگەیەك لە وۆهانی ناوەڕاستی چینەوە دەرچووە.
لیڤیت وتی: "پیرۆزبایی لە (بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ناوەندی) جۆن ڕاتكلیف دەكەین لەسەر ئاشكراكردنی ئەم ڕاستییە بۆ گەلی ئەمریكا"، ڕەخنەشی لە ئیدارەی پێشوو گرت كە ئەم ڕاستەیەی بۆ گەلی ئەمریكا ئاشكرا نەكردووە.
وتیشی: "ئێستا دەزانین كە ئەمە ڕاستییەكی سەلمێنراوە. ئاشكراكردنی چەندین ساڵی خایاند، بەڵام (دۆناڵد ترامپ) لەم بارەیەوە ڕاست بوو".
لە كۆتایی سەرۆكایەتی یەكەمی لە نێوان ساڵانی 2016 و 2020، ترامپ چەندین لێدوانی دەربارەی "كۆڤید-19" دا، بانگەشەی ئەوەی كرد كە ڤایرۆسەكە لە تاقیگەیەك لە وۆهان دەرچووە، و چین ڕێكاری پێویستی لە كاتی خۆیدا نەگرتووەتەبەر، كە بووە هۆی بڵاوبوونەوەی لە سەرتاسەری جیهاندا، بەڵام چین ئەم بانگەشانەی ڕەتكردەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە