06/02/2025
1387 جار خوێنراوەتەوە
بەهۆی پشووەكانەوە، چەندین بابەت لە پرۆگرامەكانی خوێندنی پۆلەكانی نۆ و 12 بۆ تاقیكردنەوەكان كەم كرانەوە
پەیام
بەهۆی
زۆری پشووە فەرمییەكانەوە، پرۆگرامەكانی خوێندن بۆ پۆلەكانی نۆی بنەڕەتی و 12ی
ئامادەیی لە هەرێمی كوردستان كەم كرانەوە.
لە
نووسراوێكدا كە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەراتییە گشتییەكانی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان
كراوە، وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان بڕیاری داوە بە
كەمكردنەوەی چەند بابەتێك لە تاقیكرنەوەكانی
پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی و پۆلی نۆی ببنەڕەتی.
لە
نووسراوە هاوپێچەكاندا هاتووە كە بۆ پۆلی 12ی ئامادەیی لە وانەی زمان و ئەدەبی
كوردیدا چوار بابەت و لە زمانی ئینگلیزی سێ بابەت و لە زمانی عەرەبی بۆ خوێندنی عەرەبی
دوو بابەت و بۆ خوێندنی كوردییش یەك بابەت داواكراو نین.
هەروەها
لە وانەكانی بیركاریی زانسی سێ بابەت و بیركاری وێژەیی بابەتێك و زیندەزانی و كیمیا
و فیزیایش یەكی دوو بابەت لادراون.
هاوكات
لە وانەكانی مێژوو و جوگرافیا، یەكی دوو بابەت و لە ئابووری نوێ و ئابووری كۆنیش یەكی
بابەتێك لا دراوە.
هەرچی
پۆلی نۆی بنەڕەتیشە لە تەواوی وانەكاندا بۆ هەردوو وەرزەكە چەندین وانە كەم كراونەتەوە
و بۆ تاقیكرنەوەی نیشتمانی داواكراو نابن.
لە
نووسراوەكەدا ئاماژ بەوەیش كراوە ئەو بابەتانەی كە كەم كراونەتەوە تەنیا بۆ تاقیكردنەوە
گشتییەكانی خولی یەكەم و دووەمی ساڵی خوێندنی 2024 ـ 2025 دەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە